لێكۆڵینەوەیەك لەسەر فەیسبوك و كۆرۆنا بڵاوكرایەوە
کوردستان 11:47 PM - 2020-04-02.
یەكەمین توێژینەوەی زانستییە بەزمانی كوردی توێژینەوەی (ڕۆڵی سۆشیال میدیا لەبڵاوكردنەوەی هۆشیاری دەربارەی كۆرۆنا) بڵاوكرایەوە.
چەند مامۆستایەكی زانكۆی گەرمیان و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی یەكەمین توێژینەوەی زانستییان بەزمانی كوردی دەربارەی ڕۆڵی فەیسبوك لەبڵاوكردنەوەی هۆشیاریی سەبارەت بەنەخۆشی كۆرۆنا بڵاوكردەوە.
ئەو توێژینەوەیە لەلایەن (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. هێرش ڕەسوڵ مامۆستا و پسپۆری ڕاگەیاندن لەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، یادگار عەلی و دەشتی عەلی مامۆستا و پسپۆرانی بواری ڕاگەیاندن لەزانكۆی گەرمیان) ئەنجامدراوە و لەجۆری توێژینەوە پەسنیەكانە و ڕێكاری ڕوپێوی بەبەكارهێنانی فۆرمی ڕاپێوی تێدا بەكارهاتوە و بژاردەیەكیش لەمامۆستایانی زانكۆی گەرمیانیش بەنمونەی توێژینەوەكە وەرگیراون.
پەسەندنامەی بڵاوكردنەوەی ئەو توێژینەوەیە ئەمڕۆ لەماڵپەڕی فەرمی زانكۆكانی گەرمیان و پۆلیتەكنیكی سلێمانی بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە كە دەبێت بەیەكەمین توێژینەوەی زانستی بەزمانی كوردی لەهەرێمی كوردستان كەتایبەت بێت بەراگەیاندن و هۆشیاریی تەندروستیی دەربارەی پەتای ڤایرۆسیی كۆڕۆنای نوێ ناسراو بە (كۆڤید ۱۹).
توێژینەوەكە لەلایەن گۆڤاری زانستی زانكۆی گەرمیان ڕەزامەندی بڵاوكردنەوەی وەرگرتوە و گەیشتوە بەچەندین ئەنجامی زانستی، لەوانە:
1. (فەیسبوك)ـی كوردزمانان بە شێوەیەكی گشتیی و لە رێگەی خزمەتگوزارییە جیاوازەكانییەوە، توانیویەتی رۆڵ لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی سەبارەت بە نەخۆشیی (كۆرۆنا) لە هەرێمی كوردستاندا بگێڕن.
2. مامۆستایانی زانكۆی گەرمیان گرنگیی بەو هەواڵو زانیارییانە دەدەن كە دەربارەی نەخۆشیی (كۆرۆنا) لە رێگەی (فەیسبوك)ـەوە بڵاودەكرێنەوە.
3. بەرتوێژان، بە شێوازی جیاواز بەشداریی لە بڵاوكردنەوەی هەواڵو زانیاریی سەبارەت بە (كۆرۆنا) دەكەن و (فەیسبوك) بەكاردێنن، (ناردنی پۆستەكان بە نامەی تایبەت)ـیش بە پلەی یەكەم.
4. زۆرینەی بەرتوێژان، هەمو روەكانی سروشتی خستنەڕوی نەخۆشیی (كۆرۆنا) لە فەیسبوك (ئەكاونت، پەیج، گروپ)و لە رێگەی خزمەتگوزارییە جیاوازەكانییەوە پەسەندكردوە، لەوانە: بەشێوەیەكی قوڵ لایەنە جیاوازەكانی نەخۆشییەكە روماڵدەكەن، وەك رووداوێكی گەرمو مەترسیدار مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن، ... تاد.
5. زۆرینەی بەرتوێژان، هەمو رێگاكانی بەكارهێنانی (فەیسبوك) بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی لەسەر نەخۆشیی (كۆرۆنا) بە پەسەند دەزانن، لەوانە: ئامادەكردنو بڵاوكردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی تایبەت بە ئامۆژگاریی پزیشكانو پسپۆران لەسەر نەخۆشییەكە، گرتنەبەری رێوشوێنی زیاتر دژ بە بڵاوبونەوەی نەخۆشییەكە، ... تاد.
6. زۆرینەی بەرتوێژان، لەگەڵ هەمو ئاستە جیاوازەكانی رەنگدانەوەی رێنماییە تەندروستییەكانی تایبەت بە هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیاندان بۆ خۆپاراستن لەنەخۆشیی (كۆرۆنا) لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبوك)ـدا، لەوانە: بڕگەو بابەتی هۆشیاریی تێروتەسەل لەسەر نەخۆشیی (كۆرۆنا) پێشكەشدەكەن، شێوازەكانی پشكنین بۆ نەخۆشییەكە بە هاوڵاتیان ئاشنادەكەن، ... تاد.
7. زۆرینەی بەرتوێژان، پێیانوایە، خستنەڕوی زانیاریی لەسەر نەخۆشیی (كۆرۆنا) لە رێگەی (فەیسبوك)ـەوە كاریگەریی هەمەلایەنەی هەیە، لەوانە: زیادكردنی ترس لەسەرم بەرامبەر نەخۆشییەكە، ناهێڵم ئەندامانی خێزانەكەم بەر پۆشاكو پێڵاوی كاركردنم بكەون، ... تاد.
8. زۆرینەی بەرتوێژان، بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی دەربارەی نەخۆشیی (كۆرۆنا) لە (فەیسبوك)ـدا بە گرنگ دەزانن، وەك: هۆشیاریی تەندروستیی بە گشتیی زیاددەكات، خێرا وەرگرتنی چارەسەرو گەڕانەوە بۆ كار، ... تاد.
لەكۆتایی توێژینەوەكەدا، توێژەران بە شیوەیەكی گشتیی و بۆ ئەوەی (فەیسبوك) باشتر بۆ هۆشیاریی هاوڵاتییان دەربارەی نەخۆشیی (كۆرۆنا) بەكاربهێنرێت، چەندین پێشنیاریان پێشكەشكردوە، لەوانە: ئەو بابەتانە بڵاوبكرێنەوە كە ترسی خەڵكی دەڕەوێننەوەو ورەو بەرگرییان بەرزدەكەنەوە، گرنگییدان بە بڵاوكردنەوەی ئەنجامەكانی ئەو توێژینەوانەی لە وڵاتانی دەرەوە (و لە ناوخۆش گەر هەبێ) لەسەر نەخۆشییەكە بۆ بەرچاوڕونیی خەڵك، ... تاد.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
09:54 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
09:16 AM - 2024-05-19 -
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
09:34 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
05:33 PM - 2024-05-18
ئەمانەش ببینە
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
05:45 PM - 2024-05-18
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
04:10 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
جاسوسی
بیروڕا 09:23 PM - 2024-05-18 -
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
عیراق 05:45 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
کوردستان 05:33 PM - 2024-05-18 -
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد
کوردستان 04:10 PM - 2024-05-18 -
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکوک کێشەکان چارەسەر دەکات
کوردستان 12:33 PM - 2024-05-18 -
کتێبی شەو لەكێوان ناساندنی بۆ كرا
کوردستان 11:36 AM - 2024-05-18 -
ساڵیادی کۆچی دوایی عادل موراد بەڕێوەچوو
ی ن ک 11:08 AM - 2024-05-18 -
ئهنجومهنی نوێنهران بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكهكهی كۆدهبێتهوه
عیراق 09:46 AM - 2024-05-18