riklam

پرسەنامەی سەرۆکایەتی یەکێتیی بۆخانەوادەی جەمالی حەکیم ئاغا

پرسەنامە 08:43 PM - 2020-04-02
.

.

بەڕێزان خانەوادەی تێکۆشەری جەمال حەکیم ئاغا 

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پشمەرگەی دێرین و کەسایەتی سیاسی و تێکۆشەری کوردایەتی  ( جەمال حەکیم ئاغا ) مان پێگەیشت 

بۆ ئەو خەمە پرسەو سەرەخۆشی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و بەشدای خەمتانین 

تێکۆشەری کوردایەتی جەمال حەکیم ئاغا کەسایەتییەکی نیشتمانیی و شۆڕشگێڕو ئازادی خواز بوو  پەنجا ساڵ ھاوخەبات و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال بوو ئەندامی مەکتەبی سیاسی  پێشووتری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و  لێپرسراوی مه‌كته‌بی یاریده‌ده‌رانی سكرتێری گشتی بوو وەک کەسایەتیەکیش ھەمیشە لەبەرەی گەلەکەی و کۆمەڵانی خەڵک بووە 

لە دەستدانی مامە جەمال لە ناخەوە نیگەرانی کردین 

ئومێدەوارین ئەمە دواناخۆشی ئێمەو خانەوادە تێکۆشەرەکەتان بێتو  روحی (  مامە جەمال )یش بۆ ھەمیشە شاد بێت  


سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket