riklam

ئاسايشی گەرمیان دەستگیركردنی تیرۆرستێكی مەترسیداری راگەیاند

کوردستان 12:49 PM - 2020-04-02
.

.

بەڕێوبەری ئاسایشی گەرمیان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەستگیركردنی تیرۆرستێكی مەترسیداری داعشی راگەیاند.

لیوا نەوشیروان ئەحمەد بەڕێوبەری ئاسایشی گەرمیان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری تیرۆرستێكی داعشمان لەناحیەی رزگاری سەربە قەزای كەلار دەستگیركردوە".

رونیشكردوەتەوە:" ئەو تیرۆرستە لەچەند شەڕێكی سنوری ناحیەی جەلەولا بەشداریكردوەو  زیانیان بەهێزەكانی پێشمەرگە گەیاندبوو، تەنانەت  دانی بەوەشدا ناوە كە لەیەكێك لەو شەڕانەدا برینداربووە".

ئاماژەی بەوەشدا:" ئەو تیرۆرستەی داعش تەنانەت چووەتە نەینەواو چەند ئەركێكی سەربازی لەئەستۆ گرتووە، پاشان چووەتە سوریاو لەوێشدا بەهەمان شێوە لەریزەكانی داعشدا كاریكردوە".

بەڕێوبەری ئاسایشی گەرمیان ئەوەی ووت:" دواتر گەڕاوەتەوەو لەناحیەی رزگاری، خۆی كردوەتە كوێرو ناسنامەو تەواوی شوناسی خۆی گۆڕیبوو، بەڵام لەڕێگەی زانیاری وردەوە ناسیومانەتەوەو دەستگیرمان كردوە".

باسی لەوەشكرد:" روبەڕووی دادگامان كردوەتەوە".

لەلایەكی تریشەوە باسی لەدەستگیركردنی ئەو باندەی رفاندنی مرۆڤ كرد، كەلەسنوری ناحیەی قادر كەرەم هاووڵاتیەكیان رفاندو، كە سێ لەئەندامەكانیان دەستگیركراون و لەئێستادا بەدوای دوو كەسی تری ئەو باندەوە دەگەڕێن و لەهەر كوێدا دەستیان پێبگات دەستگیریان دەكەن و روبەڕووی دادگایان دەكەنەوە.

بەڕێوبەری ئاسایشی گەرمیان ستایشی رۆڵی خەڵكی سنوری گەرمیان كرد كە دڵسۆزانە هاوكارو هەماهەنگیانن.

PUKmedia تایبەت 

 

75858.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket