riklam

وه‌فدێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی قه‌ڵادزێ ده‌كه‌ن

کوردستان 06:20 PM - 2020-03-31
.

.

وه‌فدێكی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له‌ عوسمان سێده‌ری و هێرش حسن له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و یاسین خضر له‌ فراكسیۆنی گۆڕان هێزه‌كانی پۆلیسی ناوخۆ و ئاسایش و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی یان به‌ سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا له‌ ئه‌ركدان بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا.

 پاشان وه‌فده‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ قائممقامییه‌تی قه‌زای پشده‌ر كۆبونه‌وه‌ .

  عوسمان سێده‌ری  ئه‌ندامی فراكسیۆنی سه‌وز به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: زۆر سپاسی خه‌ڵكی خۆڕاگری قه‌زای پشده‌ر ده‌كه‌م  كه‌ بوێرانه‌ پابه‌ندن به‌ ڕێنماییه‌ ته‌ندروستی یه‌كانه‌وه‌  و سپاسی ئیداره‌ی شاره‌كه‌ ده‌كه‌م كه‌ ڕێوشوێنی باش گیراوه‌ته‌به‌ر و ئاماده‌كاری پێویست كراوه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو .

لای خۆشیه‌وه‌ قائممقامییه‌تی قه‌زای پشده‌ر خاڵێكی گرنگی خسته‌ڕو كه‌ كاری له‌سه‌ر بكرێت ئه‌ویش ڕێگه‌پێدانه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی مه‌رزی كێلێ بۆ هاورده‌ی میوه‌ و سه‌وزه‌وات و كه‌ره‌سته‌كانی تایبه‌ت به‌ پاككردنه‌وه‌.

وه‌فده‌كه‌ش به‌ڵێنیان دا هه‌رچی زوو كار له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ بكه‌ن.

PUKmedia ئاراز رسول- قه‌ڵادزێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket