riklam

قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ هه‌رێم درێژكرایه‌وه‌

کوردستان 05:17 PM - 2020-03-31
.

.

وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ درێژ كرایه‌وه‌.

كه‌مێك پێش ئێستا ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ درێژكرایه‌وه‌.

وتیشی: قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ له‌ڕۆژی 1-4-2020 ده‌ستپێده‌كات و تا سه‌عات 12 ی شه‌وی 10-4-2020 درێژه‌ی ده‌بێت.

وه‌زیری ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ هاتوچۆی گه‌شتیاری تا 10 ی مانگی نیسان قه‌ده‌غه‌یه‌.

ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د سه‌باره‌ت به‌ جۆڵه‌ی بازرگانی له‌هه‌رێمی كوردستان وتیشی: جۆڵه‌ی بازرگانی به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو ده‌بێت و هاوكاتیش سوپای هاووڵاتیانی كرد كه‌ پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بوون.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket