كه‌نه‌دا.. هه‌نگاوی نوێ بۆ گه‌نجان و به‌ساڵاچووان داده‌ڕێژێت
جیهان 11:59 AM - 2020-03-30.
جۆستن تڕۆدو سه‌رك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵی كه‌نه‌دا له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ڕۆژانه‌یدا به بۆنه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كورۆنا ، ڕۆژی 29 ی ئادار 2020 ڕایگه‌یاند بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كورۆنا COVID-19 هه‌نگاوی نوێ بۆ هاوكاریكردنی گه‌نجان و به‌ساڵاچووان به‌ڕێوه‌یه تا بتوانن زیاتر په‌یوه‌ست بن به ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كورۆنا و له‌ماڵه‌وه بمێننه‌وه .
ترۆدو له به‌شێكی وته‌كه‌یدا په‌یامێكی ئاراسته‌ی گه‌نجانی كرد و وتی : ئێمه ده‌زانین هێچ شوێنێكی دیكه‌تان نییه تا كاتی پشووی تیا به‌سه‌ر به‌رن ، به‌ڵام ناچارییه و تاكه ڕێگا بۆ پاراستنی ژیانی خۆتان و خێزانه‌كانتان له توشبوون به ڤایرۆسی كورۆنا ته‌نها مانه‌وه‌تانه له‌ماڵه‌وه.
ترۆدۆ له وته‌كه‌یدا ئاشكرایكرد حكومه‌ت بڕی حه‌وت ملیۆن و نیو دۆلار بۆ هاوكاری منداڵانی تالاسیماو و هه‌روه‌ها نۆ ملیۆن دۆلاریش بۆ هاوكاری سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ساڵاچووان ته‌رخانكردووه تا بتوانن زیاتر خۆراك و ده‌رمانی پێویست به‌ده‌ست بهێنن . جگه له‌مانه‌ش سه‌رۆك وه‌زیران بهڵێنشی دا بودجه‌ی زیاتر بۆ هاوكاریكردنی كه‌سانی لانه‌وازان و بنكه‌ی شێڵته‌ری ده‌ستدرێژی سیكسی بۆ سه‌ر ژنان و كۆمه‌ڵگه‌ی هاوڵاتیانی ڕه‌سه‌نی وڵات ئیندجینسهكان ( هیندی سووره‌كان ).
جه‌ستن ترۆدۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا كه ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه له حاڵه‌تی كهڕهنتیندایه رۆژانه له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سه‌باره‌ت به مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كورۆنا ده‌به‌ستێت و بڕیار و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت بۆ خۆپارێزی له‌و په‌تایه به هاوڵاتیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت ، رۆژی شه‌ممه 28 ی ئادار له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند هاتوچۆی هاوڵاتیان له نێوان شاره‌كان به ڕێگه‌ی هێڵه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و میترو و پاسه‌كان سنووردار ده‌كات ، ترۆدۆ جه‌ختیشی كرده‌وه پێویسته هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كورۆنا پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی هه‌رێمه‌كان و ده‌زگا ته‌ندرووستیه‌كان بن .
جێی ئاماژه‌یه ڕێژه‌ی توشبووانی ڤایرۆسی كورۆنا له وڵاتی كه‌نه‌دا به پێی دوا ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی فیدراڵی ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتۆته 6320 حاڵه‌ت له‌وانه‌ش 65 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 573 كه‌سیش چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه . له‌و ژماره‌یه‌ش 1355 توشبوو له هه‌رێمی ئۆنتاریو تۆمار كراوه ، ته‌نها له شاری تورۆنتۆ 512 حاڵه‌تی توشبوو به ڤایرۆسی كورۆنا تۆمار كراوه .
PUKmedia عوسمان عه‌لی/ توڕونتۆ
سه‌رچاوه/ ستی نیوز تیڤی
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی شێخی ئیمارات دەکات
01:36 PM - 2024-05-05 -
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
کوردستان 01:42 PM - 2024-05-05 سه‌رباری رێگرییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم 102 خێزانی ئاواره گه‌ڕانه‌وه شه‌نگال
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی: ته‌وتین دواكه‌وتنی مووچه چاره‌سه‌ر ده‌كات
11:47 AM - 2024-05-05
٧٢ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2024-05-05
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
07:34 PM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی شێخی ئیمارات دەکات
ی ن ک 01:36 PM - 2024-05-05 -
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی: ته‌وتین دواكه‌وتنی مووچه چاره‌سه‌ر ده‌كات
کوردستان 11:47 AM - 2024-05-05 -
٧٢ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:23 AM - 2024-05-05 -
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
کوردستان 09:06 PM - 2024-05-04 -
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
کوردستان 07:34 PM - 2024-05-04 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 06:34 PM - 2024-05-04 -
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
کوردستان 05:24 PM - 2024-05-04 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ بنەماڵەی مامۆستا جەلال
پرسەنامە 04:13 PM - 2024-05-04