riklam

عومەر گوڵپی: سلێمانی لانكەی چاكەكارانە

کوردستان 02:17 AM - 2020-03-28
.

.

لە پەیامێكیدا، م.عومەر گوڵپی‌، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری ‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ سوپاس‌و دەستخۆشی‌ خۆی‌ ئاراستەی‌ ئەو هاووڵاتیانە دەكات كە ئارەزوومەندان لە هەر بوارێكدا ئەركیان پێ بسپێردرێت لە چوارچێوەی‌ ڕێنمایی‌‌و بڕیارەكانی‌ خۆپارێزی‌ لە كۆرۆنا خۆبەخشانە خزمەت بكەن.


دەقی‌ پەیامەكەی‌ بەڕێوەبەری‌ گشتی‌:

بەناوی‌ خوای‌ بەخشندەی‌ میهرەبان

هاووڵاتیانی‌ بەڕێز


لە یەكەم ڕۆژی‌ ڕاگەیاندنی‌ ڕێوشوێنەكان و ڕێنماییەكانی خۆپارێزی لە نەخۆشی كۆرۆنا، و سەختبوونی‌ ئەركەكان، ناو بەناو هاووڵاتیانێكی‌ خۆشەویست‌ و ویژدان زیندوو و خواو خەڵك ویست، هەروەها كارمەندانێكی‌ خانەنشین، هەروەها كارمەندانێك كە لە ئەركدا نین بەهۆی‌ جۆری‌ كارەكانیانەوە، پەیوەندیمان پێوە دەكەن‌و ئامادەیی‌ دەردەبڕن لە هەر بوارێكدا بتوانن خۆبەخشانە خزمەت بكەن‌و دەستبارمان لەگەڵ بگرن.


ئەزیزان: هەڵوێستی‌ گەورەی‌ لەمجۆرەی‌ ئێوەی‌ بەڕێز لە هەرێمی‌ كوردستان‌و هاووڵاتیانی‌ پارێزگایەكی‌ خۆشەویستی‌ وەك سلێمانی‌ لانكەی‌ چاكەكاران‌و خۆنەویستان چاوەڕوانكراوە، هەربۆیە بە پێویستی‌ دەزانم سوپاسی‌ هەستی‌ بەرزتان بكەم و پێتان ڕابگەیەنم كە هەر كات ،پێویست بوو بە دڵنیاییەوە سود لە توانای‌ پڕ شكۆی‌ ئێوە وەردەگرین، دڵنیاین هەڵوێستی‌ ئێوە لە دۆخێكدایە پەتای‌ كوشندەی‌ كۆرۆنا هەڕەشە لە ژیانمان دەكات، لە ناخێكی‌ پاك‌و گەوهەر ئاساوە هەڵدەقوڵێت‌و لە گەلێكی‌ مسوڵمان‌و نیشتیماندۆست هەر ئەوە چاوەڕوان دەكرێت، سوپاس بۆ ئێوەو سوپاس بۆ هەموو چاكەكارێك كە لەم دۆخەدا وەك خۆر وزەی‌ ژیان دەبەخشێت.


خوای‌ گەورە ئێوەو گەلەكەمان و هەموو گەلانی‌ دونیا بپارێزێت‌ و چاوی‌ یەك بە یەكتان ماچ دەكەم، ان شاالله كوردستان بە سەلامەتی دۆخی پەتای كوشندەی كۆرۆنا تێدەپەڕێنێت.


براتان

عومەر گوڵپی‌

بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ كۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌

27ی‌ 3ی‌ 2020


PUKmedia راگەیاندنی چاودێری كۆمەڵایەتی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket