ئه‌وه‌ی نه‌گۆڕاوه ته‌نها و ته‌نها حكومه‌ته...!!
بیروڕا 02:39 PM - 2020-03-26.
عه‌بدولواحید محه‌مه‌د
من له‌وه‌ته‌ی فامم كردووه و گوێ له وته و قسه‌ی پیر و پێشێنیان ده‌گرم، زۆربه‌یانم پێ راست و دروست بووه و سه‌رنجێكم له باره‌یانه‌وه نه‌بووه،له‌سه‌ر هه‌ندێكیان نه‌بێت بۆچون و لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌تم هه‌بووه،بۆ نمونه((سار به‌سار خۆزگه‌م به پار ))، له‌وباره‌یه‌وه بڕوام وابووه پارساڵهكان و ساڵه تازه‌كان به قه‌د خۆیان گرنگیان هه‌بووه، به نۆره وێستگه‌كانی ژیانیان چ بۆ تاك چ بۆ كۆمه‌ڵگه پێكهێناوه،بۆ من هه‌موو ساڵه‌كان كاریگه‌ریان هه‌بووه، به تایبه‌ت ساڵه تازه‌كان، له‌گه‌ڵ خۆیاندا شتی نوێ و گۆڕانكاری جۆری و بابه‌تیان هێناوه‌ته كایه‌وه،ئهكیدیش له‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شێوه لێكدانه‌وه‌ی من له‌سه‌ر ئه‌م وته دانسقه‌یه و ئه‌وانه‌یتر هه‌یه، به‌ڵام به‌ڕاستی ئه‌مساڵ ئه‌و په‌نده كوردیه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێداوه رێك و ره‌وان واتاكه‌ی خۆی گه‌یاندووه،گه‌واهی ئه‌م راستیه‌ش ئه‌م جیاوازیانه‌یه:
1- له روی سروشته‌وه پار ئه‌م كاته به‌هار نێڵه نێڵی بوو، گه‌وره ساڵه‌كان ده‌یان وت زیاتر له 50 ساڵه به‌هاری وانه‌بووه، دومبه‌ڵان كیلۆی به 4 تا 5 هه‌زار دینار و كه‌نگر و كاردی و گیا و گوڵی به‌هاره هه‌ر مه‌پرسه چه‌ند زۆر بوو، ئه‌مساڵ هه‌مویان له‌به‌ر كه‌میان نرخه‌كانیان وه‌كو گۆشتی به‌رخ وایه .
2- پار ساڵ له‌م كات و ساته‌دا كۆرۆنای نه‌فره‌تی نه‌بوو، هه‌موو رۆژێ خه‌ڵك له سه‌یران و گهشتدابوون،ئه‌وه‌ی به‌یانیان له‌به‌ر ده‌وام بۆی نه‌كرابا ئێواران ده‌چو، ئه‌گه‌رنا به‌شه‌و هه‌ر ده‌بوو بیكات و تكهیهك كه‌بابێك له ده‌ره‌وه بخوات، به‌زمی بێل ماوسیش له‌و لاوه، رۆژانه هه‌زاران ده‌بوو بچن بۆ بینینی،ئه‌مساڵ له‌به‌ر ئه‌و ڤایرۆسه زۆر زۆر بچوكه نه سه‌یران هه‌یه و نه خواردنی تكه و كه‌بابی ده‌ره‌وه، خوا خوامانه له ده‌رگای حه‌وشه و ژورهكانمان نه‌دات، لێكڕا نزا له په‌روه‌ردگار ده‌كه‌ین لێمان به دوور بێت و ئه‌م كوردستانه و مرۆڤایه‌تی بپارێزێت.
3- پار ساڵ ئه‌م كاته له‌به‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و رێككه‌وتنی هه‌ردوو حكومه‌ت هه‌روه‌ها شكانه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به لای داخوازیه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، له 25ی ئادار بڕیاری لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه درا ، به‌ڕاستی بڕیارێكی گرنگ بوو خۆشیه‌كی زۆری خسته دڵی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و تێكڕای خه‌ڵكه‌وه، ئه‌مساڵ له‌به‌ر ئه‌و بارودخه خورپه‌ی كه‌وتۆته دڵی هه‌موان.
4- پار هه‌موو خه‌ڵك خاوه‌ن كار و كاسبی خۆی بوو، زۆر هه‌بوون له‌به‌ریه‌وه هه‌ڵده‌هاتن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هاره گه‌شت بكه‌ن، ئه‌مساڵ هه‌موی بێ كار و كاسبیه و هه‌ندێك رزقی رۆژانه‌شیان نیه.
5- پار ساڵ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له گه‌رمه‌ی ئاماده‌كاریدابوو بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی دووه‌مین وه‌رزی خوێندن و تێكۆشان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی به‌ره‌نجامی ساڵی خوێندن،ئه‌مساڵ ناوه‌نده‌كانی خوێندن خامۆش خامۆش،خوێنكاران و قوتابیانی دڵ به حه‌سره‌ت و چاو له هیوان،مامۆستایانیش له ناخۆشترین زه‌مه‌نی خۆیاندان، له لایه‌ك له‌به‌ر دابڕانیان له رۆڵه‌كانیان، له لایهكیتر له‌به‌ر بێباكی حكومه‌ت له ژیان و گوزه‌رانیان.
ئه‌وانه هه‌موی ده‌یسه‌ڵمێنن جیاوازیه‌كانی ئه‌مساڵ و پار وه‌كو ئاسمان و رێسمان وایه پار هه‌موی باشبوو ئه‌مساڵ هه‌موی پێچه‌وانه بۆته‌وه، بۆ یه ئه‌و په‌نده كوردیه گران به‌هایه كت‌و مت وایه، ئه‌وه‌ی نه‌گۆڕاوه ته‌نها و ته‌نها حكومه‌ته، به شێوه‌یه‌كه هه‌ر له ئاشی خۆی لێده‌كات و به‌س.
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19 -
19-5 هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازادی ئه‌نجامدا
09:54 AM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
05:45 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازادی ئه‌نجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19 -
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:02 AM - 2024-05-19 -
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
کوردستان 09:34 PM - 2024-05-18 -
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
کوردستان 09:26 PM - 2024-05-18