یه‌كێتی مامۆستایان: داوای خۆپارێزی له مامۆستا و خوێندكاران ده‌كات
کوردستان 04:47 PM - 2020-03-24.
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌ی بۆ PUKmedia نێردراوه، دوای خۆپارێزی له مامۆستایان و خوێندكاران ده‌كات و هاوكاتیش داوا له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات كه ئالیه‌تی گۆنجاو بگرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مامۆستایان له‌وه زیاتر دوا نه‌كه‌وێت .
راگه‌یاندراوی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئێستای هه‌رێم
جه‌ماوه‌ری كوردستان
مامۆستایانی خۆشه‌ویست
هه‌مومان ئه‌و راستیه ده‌زانین هه‌رێمی كوردستانی خۆشه‌ویست له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014ه‌وه به هۆی په‌لاماری گروپی تیرۆرستی داعش و ئاڵۆزیه سیاسیه‌كانی عێراق و ده‌ڤه‌ره‌كه و گرفتی داراییه‌وه دووچاری قه‌یرانێكی قوڵ ببۆوه، ده‌وروبه‌ری ساڵێك ده‌بێت كاریگه‌ریه‌كان كه‌مبوونه‌ته‌وه، مخابن ئه‌مجاره كۆڤید19مان توشبوو و به‌رۆكی گرتین، له‌گه‌ڵ ئێمه‌شدا به‌رۆكی هه‌موو جیهانی گرتۆته‌وه، به‌ڕاستی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی دروستكردووه.
به‌ڕێزان
یه‌كێتی مامۆستایان له روانگه‌ی مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه نه‌فره‌ت لێبووه و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كان له مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاره خۆشه‌ویسته‌كانمان هه‌ر زوو داوای له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی بالاَ كرد، پێش هاتنی پشوی به‌هاره ده‌وام رابگرن تا ئه‌و كاته‌ی مه‌ترسیه‌كان ده‌ڕه‌وێته‌وه، به سوپاسه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌ردوو وه‌زاره‌ت بڕیاری پێویستیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ركرد، دوابه‌دوای ئه‌وه و له‌به‌ر قوڵبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كان، حكومه‌ت كۆمه‌ڵێك بڕیاریتریشی خسته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، وه‌ك راگرتنی ده‌وامی داموده‌زگاكان هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ، یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له كاتێكدا پشتگیری و پشتیوانی ته‌واوی ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌كات و هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به ته‌واوی دام ودهزگاكانیانهوه هه‌روه‌ها ئاسایش به به‌رزیه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، له هه‌مان كاتیش‌دا داواكاره له:
1- هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی بالاَ هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌نه گه‌ڕ تاوه‌كو كۆشیشی ئه‌مساڵی خوێندنی قوتابیان و خوێندكاره خۆشه‌ویسته‌كانمان مسۆگه‌ر بێت، ئه‌گه‌ر به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ساڵه‌كه بێت یان پرۆسه‌ی ئۆنلاین یان هه‌ر رێگایهكیتری گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی گه‌له‌كه‌مان، یه‌كێتی مامۆستایان خۆشی ئاماده‌یه بۆ هه‌ر هه‌وڵێك پێویست بكات.
2- حكومه‌تی هه‌رێم خه‌مێكی جددی له ژیان و گوزه‌رانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ی له كاروكاسبی دابڕاون بخوات، راسته بارودۆخه‌كه ره‌وایی به ههنگاوكان داوه بۆ خۆپارێزی و خه‌ڵك پارێزی، بهلاَم نابێت ژیانیش بوه‌ستێت و باری ده‌رونی تاكه‌كان له‌باریه‌ك بچێت، چونكه ئه‌و ڤایرۆسه بێبه‌زییه سودێكی زۆر له باری ده‌رونی ناله‌باری مرۆڤه‌كان وه‌رده‌گرێت و زیاتر رژد ده‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زۆر زه‌روریه حكومه‌ت ئالیه‌تی گونجاو بگرێته‌به‌ر و له‌وه‌زیاتر موچه دوانه‌خرێت.
به‌ڕێزان
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، له روانگه‌ی هه‌ستكردن به‌م مه‌ترسیه گه‌وره‌یه رێكخراوی مامۆستایانی جیهانی ((EI)) له بارودۆخی هه‌رێم ئاگادار كردۆته‌وه و داوای ئه‌وه‌شی كردووه به هه‌ر رێگایه‌ك ده‌كرێت هاوكاری هه‌رێم به گشتی و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی بالاَ به تایبه‌تی بكه‌ن ، هیواشی زۆره ئه‌م قوناغه به زوترین كات به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك تێبپه‌ڕێنرێت و گه‌لی كوردستان بكه‌وێته‌وه سهرشاڕێگه ئاسایی بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی مافه بوونیادیهكان.
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت
23ی ئاداری 2020
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆن دەستیکرد بە چاپکردنی وەرەقەی دەنگدان
01:11 PM - 2024-05-06 -
وەزیری کشتوکاڵ: وەک پارێزگاکانی دیکەی عیراق گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت
11:14 PM - 2024-05-05 -
قوباد تاڵەبانی بەشداری پرسەی هاوسەری د.فوئاد حسێن دەکات
10:42 PM - 2024-05-05 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی شێخی ئیمارات دەکات
01:36 PM - 2024-05-05
ئەمانەش ببینە
سه‌رباری رێگرییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم 102 خێزانی ئاواره گه‌ڕانه‌وه شه‌نگال
01:42 PM - 2024-05-05
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی: ته‌وتین دواكه‌وتنی مووچه چاره‌سه‌ر ده‌كات
11:47 AM - 2024-05-05
٧٢ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2024-05-05
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
07:34 PM - 2024-05-04
زۆرترین خوێنراو
-
وەزیری کشتوکاڵ: وەک پارێزگاکانی دیکەی عیراق گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت
کوردستان 11:14 PM - 2024-05-05 -
قوباد تاڵەبانی بەشداری پرسەی هاوسەری د.فوئاد حسێن دەکات
کوردستان 10:42 PM - 2024-05-05 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری لە جەژنی قیامەی مەسیحیەکان دەکات
ی ن ک 08:56 PM - 2024-05-05 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەهەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 07:56 PM - 2024-05-05 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی خەسرەوی حەمەی محە
پرسەنامە 06:08 PM - 2024-05-05 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی عەبدولستار محەمەد
پرسەنامە 04:39 PM - 2024-05-05 -
سه‌رباری رێگرییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم 102 خێزانی ئاواره گه‌ڕانه‌وه شه‌نگال
کوردستان 01:42 PM - 2024-05-05 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی شێخی ئیمارات دەکات
ی ن ک 01:36 PM - 2024-05-05