riklam

لافاو له‌ ئێران ژماره‌یه‌ك كه‌س ده‌خنكێنێت

جیهان 09:19 AM - 2020-03-23
.

.

وته‌بێژی فریاكه‌وتنی ئێران ئاشكرایكرد كه‌ به‌هۆی دروستبوونی لافاو له‌و وڵاته‌ ژماره‌یه‌ك كه‌س خنكاون و چه‌ند كه‌سێكیش بێسه‌روشوێنن.

موجته‌با خالدی وته‌بێژی فریاكه‌وتنی ئێران ڕایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ باران بارینه‌ی كه‌ به‌شێك له‌ پارێزگاكانی ئێرانی گرتۆته‌وه‌، لافاو دروستبووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا 7 كه‌س خنكاون و دوو كه‌سیش تا ئێستا بێسه‌روشوێنن.

 وتیشی: لافاو له‌ پارێزگاكانی فارس، هورمزگان، بوشه‌هر، قوم، گیلان، كرمان و سیستان و بلوچستانی گرتۆته‌وه‌ و تا ئێستا 7 كه‌س خنكاون و 9 كه‌سیش بریندار بوون.

PUKmedia  ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket