riklam

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای درێژه‌كردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ده‌كات

کوردستان 10:36 AM - 2020-03-18
.

.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ ده‌كات.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم داوای له‌ هاووڵاتیان كردووه‌ له‌ ماڵه‌كانیاندا بمێنه‌وه‌ و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ كاریگه‌ری زۆر باشی هه‌بووه‌ له‌ ڕێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.

ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم

سوپاس هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ...

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو به‌هۆی ڕاگرتنی جموجۆڵ و هاتوچۆ، كاریگه‌ری زۆر باش هه‌بووه‌ له‌ ڕێگه‌گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆڕۆنا.
سوپاس بۆ هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست، سوپاس بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ و پارێزگاكان و ئیداره‌كان و داموده‌زگا ئه‌منیه‌كان.
داوای درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ و به‌رده‌وام بوونی مانه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌ ماڵ ده‌كه‌ین.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
18 ئازار 2020

 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket