riklam

به‌تۆمه‌تی‌ ڕفاندنی‌ ئافره‌تێك‌ دو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كرێن

کوردستان 03:26 PM - 2020-03-17
.

.

به‌تۆمه‌تی‌ لێدان‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی‌ هاوڵاتییه‌ك‌و ڕفاندنی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی پێنجوێن دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی PUKmedia كه‌وتووه‌ هاتووه‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ ڕۆژی‌ 16-3-2020 هاوڵاتییه‌ك كه‌ پیشه‌ی‌ ڕۆژنامه‌نوسه‌و له‌بواری‌ مافه‌كانی مرۆڤدا كارده‌كات، له‌بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن سكاڵای‌ له‌سه‌ر دو كه‌سی‌ نه‌ناسراو تۆماركرد، كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌یان ڕفاندووه‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ نادروست‌و دور له‌ڕه‌وشتی‌ مرۆڤایه‌تی‌ وێنه‌یان گرتووه‌، هه‌روه‌ها له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و لێداندا ده‌ست‌و سه‌ری‌ سكاڵاكاریان شكاندووه‌، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ راسته‌وخۆی‌ عه‌میدی‌ مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ تۆمه‌تباران ده‌ستیپێكرد.

پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا له‌ماوه‌ی‌ دوو سه‌عاتدا شوێنی‌ هه‌ردو تۆمه‌تباره‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی پێنجوێنه‌وه‌ ده‌ستگیركران‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندانا.

له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ك،م،س) ته‌مه‌ن 30 ساڵ دانیشتوی‌ ناحیه‌ی‌ عه‌ربه‌ت‌و (ج،ح،ع)  ته‌مه‌ن 37 ساڵ دانیشتوی‌ قه‌زای‌ پێنجوێن، به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌كانی‌ (421) (405-31) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی‌ -راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان

129.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket