riklam

ئاسۆیه‌ك بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

کوردستان 09:27 PM - 2020-03-15
.

.

ئاسۆ بامۆكی وه‌ك ڕۆڵه‌یه‌كی ئه‌م نیشتمانه‌ هه‌میشه‌ له‌ته‌نگانه‌دا ئاسۆ بووه‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان.

ئاسۆ بامۆكی دوور له‌كرداری بێبه‌ڵێن و هاشوهوشی سه‌ر تیڤیه‌كان ئه‌وه‌ی توانیویه‌تی به‌ زیاده‌وه‌ كردویه‌تی و به‌رده‌وامیشه‌، ئه‌وه‌ی ده‌یشكات هه‌میشه‌ حه‌زی به‌خۆده‌رخستن و ناو هێنانیشی نه‌بووه‌، به‌ڵام گرنگه‌ له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌دا سه‌رمایه‌داره‌كان جیا بكرێنه‌وه‌.

له‌سه‌ر ئه‌ركی حاجی عابد و ئاسۆ بامۆكی و ژماره‌یه‌ك خێرخوازان ئه‌مڕۆ 15-3-2020 ده‌ستكرا به‌دروستكردنی  نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 64 بێدی بۆ توشبووانی كۆرۆنا له‌سه‌ر دوو دۆنم زه‌وی و بڕیاریشه‌ له‌ماوه‌ی 20 رۆژدا ته‌واو بكرێت.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ش بیرۆكه‌ی حاجی عابد و ئاسۆ بامۆكییه‌، به‌ڵام به‌هاوكاری ئه‌حمه‌د عزام و فاتح عه‌بدوڵڵا و گۆران عه‌بدول كه‌ریم و له‌سه‌ر داوای پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌و جێگری پارێزگار بووه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

78.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket