riklam

حه‌وت ڕاوچی ده‌ستگیر ده‌كرێن

کوردستان 11:28 AM - 2020-03-08
.

.

له‌سنووره‌كانی ماوه‌ت و گاپیلۆن و سه‌ید سادق حه‌وت ڕاوچی له‌لایه‌ن پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێن و ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێك كه‌لوپه‌لی ڕاودا ده‌گیرێت.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، هاتووه‌ كه‌ پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ له‌ سنوری گوندی  كانی بارام به‌ تۆمه‌تی ڕاوكردن سێ هاووڵاتیان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ سه‌رقاڵی ڕاوكردنی باڵنده‌ی كێوی بوون، هه‌روه‌ها توانرا ده‌ستبگرن به‌سه‌ر دوو كه‌وی زیندوو، دوو قه‌فه‌س، یه‌ك چه‌پكه‌ داو.

هه‌روه‌ها پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی ماوه‌ت له‌ سنوری گوندی قامیش  دوو ڕاوچیان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ سه‌رقاڵی ڕاوكردن بوون، هاوكات توانرا ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر چوار كه‌وی زیندوو و چوار قه‌فه‌س و حه‌وت فیشه‌كی تاپڕو و شه‌ش ده‌سته‌ داو و له‌گه‌ڵ دوو فلاش میمۆری و هه‌شت لایت و یه‌ك ته‌ورداس و یه‌ك چه‌قۆ و یه‌ك دوربین و یه‌ك جانتای كۆڵه‌پشتی دا .

له‌ سنووری گوندی قه‌یوان ڕاوچییه‌ك ده‌ستگیر كرا كه‌ سه‌رقاڵی ڕاو بووه‌ و دوو كه‌وی زیندوو و دوو قه‌فه‌س و یه‌ك ده‌سته‌ داو ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌.

له‌گوندی به‌رزنجه‌ش ڕاوچییه‌ك ده‌ستگیر كراوه‌ و توانراوه‌ ده‌ست به‌ سه‌ر چه‌كێكی تاپڕ و چوار فیشه‌ك و دوو كه‌و و دوو قه‌فه‌ز و ته‌ورداسێك و ئۆتۆمبێلێكدا بگیرێت.

PUKmedia  ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket