یەکێتی ژنان: ژن هێزو شۆڕشە نەک قوربانی
کوردستان 11:13 AM - 2020-03-07.
یەکێتی ژنانی کوردستان بەبۆنەی ٨ی مارت رۆژی جیهانی ژنان پیرۆزبایی لە سەرجەم ژنانی جیهان و بەتایبەت ژنانی کوردستان دەکات.
بەیاننامەی یەکیتی ژنان.............
ژن خەبات ژیان
بەیاننامەی یەكێتی ژنانی كوردستان بەبۆنەی(8)ی مارت رۆژی جیهانی ژنان
ژنانی خۆڕاگری كوردستان
(8)ی مارت رۆژی راپەڕینی ژنانی كرێكارە دژی نادادپەروەریو پێشێلكاری مافەكانیانو جیاكاری رەگەزی، لێرەوە زایەڵەی كاروانی خەباتی ژنان فۆرمێكی نوێی وەرگرتو مێژوویەكی پڕ سەروەری بۆ ژنانی جیهان نەخشاند.
ئێستا ژنان بەهەموو شێوەكانی خەبات تێدەكۆشن بۆ بەدەستهێنانی مافە سیاسیو كۆمەڵایەتیو ئابوری ..... هتد دژی هەموو جۆرە جیاكارییەك خەبات دەكەنو سەلماندیان كە هیچ پێشكەوتنو گۆڕانكارییەك بەبێ بەشداری ژنان بەدی نایەت.
ژنی كوردیش كە بەشێكی دانەبڕاوە لەبزوتنەوەی ژنانی جیهانو بەشدار بوون لەتێكۆشانو خەباتی نەتەوەییو رۆڵی گرنگیان هەبووە لەهەموو ئەو گۆڕانكارییانەی كە لەوڵاتەكەماندا بەدیهاتوە.
مایەی شانازیمانە كە ئەمڕۆ ژنی كورد لەسەرتاسەری جیهاندا بوەتە سیمبولی ئازایەتیو بەرخودان سەلماندیان كە ژن هێزو شۆڕشە نەك قوربانی.
(8)ی مارتی ئەمساڵا لەكاتێكدایە كە وڵاتەكەمان روبەروی چەندین قەیران بوەتەوە، لەلایەك قەیرانی داراییو سیاسیو كۆمەڵایتیو سەرهەڵدانی بیروهزری توندڕەویو لەلایەكیتر بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا كە گشت جیهانی توشی ترسو دڵەڕاوكێ كردوە، بەڵام هەروەك هەمیشە لەگەڵا هەموو ژنانی ئازادیخوازی جیهان سورین لەسەر خەباتو تێكۆشان لەپێناو بەدەستهێنانی مافە رەواكانمان لەكوردستاندا.
هەر بەم بۆنەیەوە جەختدەكەینەوە كە دەبێت بەشداری ژنان لەهەموو كایەكانی ژیاندا بەشداری فیعلیو كارابێو بەتوندی ئیدانە ئەو هێرشە ناڕەوایە دەكەین كە لەلایەن كەسانی توندڕەوەوە دەكرێتە سەر بزوتنەوەی ژنان لەهەرێمی كوردستان، داواكارین كە حكومەتی هەرێم سنوریان بۆ دابنێو ئەو دیاردەیە بنەبڕ بكات.
دوپاتی دەكەینەوە كە خەباتو تێكۆشان بەردەوامە تابەدیهێنانی یەكسانی تەواو لەكۆمەڵدا.
پشتیوانی خەباتی ژنانی هەرچوار پارچەی كوردستانو ژنانی ئازادیخوازی جیهانین.
بژی خەباتی ژنان
یەكێتی ژنانی كوردستان
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری کشتوکاڵ: وەک پارێزگاکانی دیکەی عیراق گەنمی جوتیارانی هەرێم وەردەگیرێت
11:14 PM - 2024-05-05 -
قوباد تاڵەبانی بەشداری پرسەی هاوسەری د.فوئاد حسێن دەکات
10:42 PM - 2024-05-05 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی شێخی ئیمارات دەکات
01:36 PM - 2024-05-05 -
بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکرێت
09:06 PM - 2024-05-04
ئەمانەش ببینە
کوردستان 01:42 PM - 2024-05-05 سهرباری رێگرییهكانی حكومهتی ههرێم 102 خێزانی ئاواره گهڕانهوه شهنگال
ئهندامێكی لیژنهی دارایی: تهوتین دواكهوتنی مووچه چارهسهر دهكات
11:47 AM - 2024-05-05
٧٢ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2024-05-05
وەفدێکی یەکێتی گرێبەستی کشتوکاڵی و وەبەرهێنان لە دوبەی ئیمزا دەکات
07:34 PM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی بەشداری پرسەی هاوسەری د.فوئاد حسێن دەکات
کوردستان 10:42 PM - 2024-05-05 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری لە جەژنی قیامەی مەسیحیەکان دەکات
ی ن ک 08:56 PM - 2024-05-05 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەهەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 07:56 PM - 2024-05-05 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی خەسرەوی حەمەی محە
پرسەنامە 06:08 PM - 2024-05-05 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی عەبدولستار محەمەد
پرسەنامە 04:39 PM - 2024-05-05 -
سهرباری رێگرییهكانی حكومهتی ههرێم 102 خێزانی ئاواره گهڕانهوه شهنگال
کوردستان 01:42 PM - 2024-05-05 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی شێخی ئیمارات دەکات
ی ن ک 01:36 PM - 2024-05-05 -
ئهندامێكی لیژنهی دارایی: تهوتین دواكهوتنی مووچه چارهسهر دهكات
کوردستان 11:47 AM - 2024-05-05