riklam

مەکتەبی رێکخستن یادی راپەڕین بەرزرادەگرێت

ی.ن.ک‌‌ 06:14 PM - 2020-03-04
.

.

مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان یادی ٢٩ ساڵەی راپەڕینە مەزنەکەی بزوتنەوەی ئازادی خوازی کورد بەرز رادەگرێت.

دەقی پەیامی مەكتەبی رێكخستنی...............

بۆ یادی (29)  ساڵەی راپەڕینە مەزنەكە

راپەڕینی ساڵی 1991 وەرچەرخانێكی گەورەیە لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاری خوازی گەلەكەماندا .

پاش ئەوەی چەندین ساڵ گەلەكەمان لە ژێر چەپۆكی زوڵم و زۆرداری و تەعریب و تەبعیس و تەرحیل و كوشتن كە لەلایەن رژێمی بەعسەوە دژ بە گەلی كورد جێبەجێ دەكرا ، سەر ئەنجام بە رابەرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە سیاسیییەكانی تردا توانرا بەرنامەی راپەڕینی سەرتاسەری دابرێژرێت ، ئەوەش دوای ئەو بارودۆخ و زەمینە لەبارە سیاسی و سەربازییەی لە عیراقدا هاتە ئاراوە و دوای داگیر كردنی كوەیت لەلایەن عیراقیەوە ،

پاشان بە بەرنامەی تۆكمە و بەهاوكاری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و رێكخستنەكانی یەكێتیی نیشمانیی كوردستان لە 5 /3/1991 لە دەروازەی راپەڕین ، چەخماخەی راپەرین لێدرا و توانرا رانیە ببێتە دەستپێكی راپەڕین و پاشان رزگاركردنی تەواوی شار و شاررۆچكەكانی كوردستان و بە كەركوكی قودسی كوردستانەوە و بەخوێنی گەشی دەیان پێشمەرگەی قارەمان هاتەدی و بەشی شێری ئەو خوێنەی بەخشرا بەر یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كەوت بۆیە ئێمە وەك مەكتەبی رێكخستنی یەكێتیی نشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی یادی ( 29 ) ساڵەی راپەرینی ساڵی 1991 لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەكەین  و دەستی رێز بەسنگمانەوە دەگرین لە ئاستی بەخشینی خوێنی رۆڵەكانیان و سڵاو دروود دەنێرین بۆ رۆحی مامی گەورەمان و تەواوی شەهیدانی راپەرین و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری كوردستان و پیرۆزبایش ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەكان و رێكخستنە دێرینەكانی و تەواوی ئەنادام و دۆست و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرجەم لایەنە سیاسییەكان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەین ،

خوازیارین ئەم یادە ببێتە مایەی پێكەوە ژیان و بەهێزكردنی تەبایی و برایەتی نێوان لایەنەكان لە پێناو باشتركردنی خزمەتكردن بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و خۆشگوزەرانی بۆیان ، هەروەها هیوامانە گەلەكەمان هەمیشە ئارام و خۆشگوزەران بێت ، جارێكی تر پیرۆزە یادی (29 ) ساڵەی راپەڕین.

سڵاو لە یادی راپەڕین
سڵاو لە پێشمەرگە

PUKmedia مەكتەبی رێكخستنی یەکێتی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket