riklam

وردەکاری پەسەندکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی بەقاچاغبردنی نەوت

کوردستان 05:11 PM - 2020-03-04
.

.

سەعات 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ 4/3/2020، بەسەرۆكایەتیی د.رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی ژمارە (2)ی ئاسایی خولی بەهارە لەساڵی دووەمی خولی پێنجەمی هەڵبژاردن لە پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.

لە دانیشتنەکەدا بەپێی خاڵی كۆتایی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە كە بریتی بوو لەدەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاغبردنی نەوت و لێدەرهێنراوەكانی لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، سەرۆكی پەرلەمان داوای لەهەردوو لیژنەی یاسایی و لیژنەی وزەو سامانە سرووشتییەكان كرد بێنە شوێنی مەبەست بۆ خوێندنەوەی راپۆرتی هاوبەش و دواتر لەلایەن لیژنەی هاوبەشەوە ناوونیشان و مادە بەمادەو بڕگە بەبڕگەی پێشنیازەیاساكە بەو پێشنیازانەی كەلەدانیشتنی پێشوو لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە خرابوونەڕوو و لەلایەن سێ ئەندام یان زیاتر پشتگیرییان هەبوو بەجیا خرانە دەنگدانەوە و پەسند كران.

پاشان هۆكارەكانی دەرچوواندنی یاساكە خرایە دەنگداتنەوە و پەسندكرا، لەكۆتاییدا كۆی یاساكە لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە خرایە دەنگدانەوە و بە 88 دەنگ پەسندكراو بەو بۆنەیەوە سەرۆكی پەرلەمان پیرۆزبایی لە پەرلەمان گەلی كوردستان كردو رایگەیاند: "هیوادارین جێبەجێكردنی ئەو یاسایە ببێتەهۆی رێگریكردن لە بەقاچاغبردنی نەوت و لێدەرهێنراوەكانی لەهەرێمی كوردستاندا، بەمجۆرە كۆتایی بەدانیشتنەكە هێنا.

شایانی باسە مەبەست لەدەرچوواندنی ئەو یاسایە بۆ رێگەگرتنە لەكارو كردەوەكانی قاچاغی و بەتاڵانبردنی نەوت و لێدەرهێنراوەكانی و بەرەنگاربوونەوەی ئەو تاوانەو پاراستنی سامانی نەوت و سەپاندنی سزایەكی گونجاوە بەسەر ئەوانەی كە ئەو تاوانانە ئەنجام دەدەن.

PUKmedia راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان

 

 

D.2 Asaee X.5 bahara  photo-3.jpeg

D.2 Asaee X.5 bahara  photo-1.jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket