riklam

روسیا: لێدوانه‌كانی توركیا له‌باره‌ی ئاواره‌كان ڕاست نین

جیهان 06:14 PM - 2020-03-03
.

.

وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ڕایگه‌یاند، لێدوانه‌كانی نوێنه‌رانی توركیا سه‌باره‌ت به‌پرسی ئاواره‌بوونی هاووڵاتیان له‌پارێزگای ئیدلب و خراپبوونی ڕه‌وشی مرۆیی له‌و ناوچه‌یه‌ دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3-3-2020 لیوای ده‌ریاوانی ئۆلیگ جۆرافلۆف سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ئاشتبوونه‌وه‌ له‌سوریا له‌ لێدوانێكیدا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌به‌هۆی پڕۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای سوریاوه‌، قه‌یرانی مرۆیی له‌و ناوچه‌یه‌دا دروست بووبێت.

جۆرافلۆف ڕاشیگه‌یاندووه‌ لێدوانه‌كانی توركیا و ئه‌و ڕه‌خنانه‌شی كه‌ ئاڕاسته‌ی روسیا و سوریای كردوون، له‌باره‌ی ئاواره‌بوونی ملیۆنی هاووڵاتیان و دروستبوونی قه‌یرانی مرۆیی و دۆخی خراپی ناوچه‌ی ئیدلب دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌، ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌سنووری توركیا په‌ڕیونه‌ته‌وه‌ ناگاته‌ 35هه‌زار كه‌س.

به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌نته‌ری ئاشتبوونه‌وه‌ له‌سوریا، ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی گروپه‌ توندڕه‌وه‌كاندان له‌پارێزگای ئیدلیب له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2020 دا نزیكه‌ی (1.8) ملیۆن كه‌س بووه‌، به‌ڵام له‌و ژماره‌یه‌ (210)هه‌زار كه‌سیان له‌و ناوچانه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن سوپای سوریاوه‌ ڕزگار كراون، ته‌نها (50)هه‌زار كه‌س كه‌وتوونه‌ته‌ ناوچه‌ی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌باشووری رێگایM4 .

سه‌نته‌ره‌كه‌ی سوریا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ (35)هه‌زار كه‌س له‌ ئه‌ندامانی خێزانی چه‌كداره‌كانی گروپه‌ تیرۆرسته‌كانی وه‌ك (هه‌یئه‌ی ته‌حریر شام (نوسڕه‌)ی پێشوو، حزبی ئیسلامی توركمانی، حراس دین) به‌ره‌و توركیا هه‌ڵاتوون.

هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی به‌ره‌و شاری عه‌فرین چوون نزیكه‌ی (50)هه‌زار كه‌سن، ئه‌وانه‌شی به‌ره‌و سنووره‌كانی توركیا ڕۆیشتوون نزیكه‌ی (100)هه‌زار كه‌س ده‌بن، (50)هه‌زار كه‌سیش به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سوریا هاتوون.

سه‌نته‌ری ئاشتبوونه‌وه‌ له‌سوریا ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ وڵاتی توركیا گۆڕانكاری دیمۆگرافی له‌ناوچه‌ كوردنیشنه‌كان ئه‌نجامداوه‌، دانیشتوانی كورد له‌ناوچه‌ كوردییه‌كان ده‌رده‌كات و هاووڵاتی توركمانی له‌شوێنیان نیشته‌جێ كردووه‌.

سه‌نته‌ره‌كه‌ روونی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی پرۆسه‌ سه‌بازییه‌كه‌ی سوپای توركیا  كه‌ له‌ژێر ناوی (چڵه‌ زه‌یتوون) ئه‌نجامیدا، زیاتر له‌ (250)هه‌زار هاووڵاتی كه‌زۆربه‌یان كورد بوون ئاواره‌بوون، سه‌ره‌ڕای ئاواره‌بوونی زیاتر له‌ (135)هه‌زار كورد به‌هۆی پرۆسه‌ی سه‌ربازی (كانی ئاشتی)، كه‌ ئه‌وانه‌ش زۆربه‌یان كورد بوون.

 PUKmedia   سه‌رچاوه‌/روسیا الیوم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket