riklam

ئیدلیب.. توركیا هێرشی سه‌ربازی ده‌ستپێكرد

جیهان 05:21 PM - 2020-03-01
.

.

شه‌ڕو پێكدادانه‌كان له‌ شاری ئیدلیب له‌باكوری رۆژئاوای سوریا به‌رده‌وامی هه‌یه‌، ئه‌مڕۆ 1ی ئازاری 2020 توركیا پرۆسه‌ی سه‌ربازی له‌ژێر ناوی قه‌ڵغانی به‌هار له‌دژی سوپای سوریا له‌ناوچه‌ی ئیدلیب ده‌ستپێكرد.

خه‌لوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاندوه‌ كه‌ نایانه‌وێت به‌ریه‌ككه‌وتن و پێكدادان له‌گه‌ڵ سوپای روسیادا له‌ناوچه‌ی ئیدلیب رووبدات.

پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا له‌كاتێكدایه‌، كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو زیاتر له‌ (30) سه‌ربازی سوپای توركیا به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای سوریاوه‌  كوژران.

جێی ئاماژه‌یه‌، روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندبوو كه‌ به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیاوه‌ (26)سه‌ربازی سوپای سوریا له‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری ئیدلیب كوژراون.

PUKmedia فرانس 24

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket