riklam

قوباد تاڵه‌بانی: هه‌رێم به‌ بایه‌خه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ئه‌زمونی چین

کوردستان 04:26 PM - 2020-02-27
.

.

جێگری سه‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌زیران هاوسۆزی حكومه‌ت و گه‌لی كوردستانی به‌ حكومه‌ت و گه‌لی چین گه‌یاند له‌رێگای نی رۆچی، كونسوڵی گشتی ئه‌و وڵاته‌وه‌ له‌‌ ھه‌‌رێمی كوردستان.

ئه‌مڕۆ 27 شوباتی 2020، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی گشتی كۆماری چین ـ ی كرد و هاوسۆزی حكومه‌ت و گه‌لی كوردستانی به‌ حكومه‌ت و گه‌لی چین گه‌یاند، له‌رێگای كونسوڵی گشتی ئه‌و وڵاته‌وه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان و ستایشی ھه‌‌وڵه‌‌كانیانی كرد بۆ كۆنترۆڵكردن و له‌ناوبردنی نه‌خۆشی كۆرۆنا.

 له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: به‌ هاوكاری و هاوسۆزی نێوده‌وڵه‌تی، جیهان ده‌توانێت به‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیه‌دا زاڵ بێت.

 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆك وه‌زیران باسی له‌ رێوشوێنه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كرد بۆ خۆپارێزی و پێشگرتن له‌ ڤایرۆسه‌كه‌، له‌وانه‌ راگرتنی ده‌وامی خوێندنگاكان و كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌ بایه‌خه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ئه‌زمونی كۆماری چین بۆ پێشگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری نه‌خۆشییه‌كه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نی رۆچی، كۆنسوڵی گشتی چین، سوپاسی هاوسۆزی و پشتیوانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و به‌وردی تیشكی خسته‌سه‌ر شێوازه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ و ئاماده‌كارییه‌ پێشوه‌خته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌گرنگ له‌قه‌ڵه‌مدا و ستایشی كرد.

PUKmedia    

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket