riklam

پێشمەرگە سەرجەم مەشقەكانی راگرت

کوردستان 01:30 PM - 2020-02-27
.

.

وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا لەسەرجەم بنكە سەربازییەكان مەشقپێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە رابگیرێت و دەشڵێت: بڕیارەكە بەهەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری مەشقی هاوپەیمانان دراوەو بۆ ماوەی هەفتەیەك دەبێت و دواتر بەگوێرەی بارودۆخەكە بڕیاری نوێ دەدرێت.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia دەڵێت: ئەمڕۆ 27ی شوباتی 2020 وەك هەنگاوێكی خۆپارێزی وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا پرۆسەی مەشق لە تەواوی بنكەكانی مەشقی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە بۆ ماوەیەكی كورت رابگیرێ.

رونیشیكردوەتەوە: بەڕەچاوكردنی ئەو بارودۆخە نائاساییە تەندروستیەی لەوڵاتانی دراوسێدا هەیە، وەزارەتی پێشمەرگە بەپێویستی دەزانێ رێككاری رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناو پلانی خۆپارێزی بگرێتەبەر، بۆ ئەم مەبەستەش بەهەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری مەشقی هاوپەیمانان لە كوردستان (ktcc) بڕیارماندا بە‌ڕاگرتنی تەواوی پرۆسە مەشقییەكانی هێزەكانی پێشمەرگە لە تەواوی بنكەو فێرگە مەشقیەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ماوەی یەك هەفتەو دواتر بەگوێرەی بارودۆخەكە بڕیاری نوێ دەدرێت.

PUKmedia 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket