riklam

سوپای عیراق تەنیا لە 3 گوندی قەرەتەپەدایە

کوردستان 10:39 PM - 2020-02-25
.

.

لەسنوری ناحیەی قەرەتەپە جموجوڵەكانی داعش زیاتربوونەو، لەكۆی 63 گوندیش سوپای عیراق تەنها لەسێ گونددا بوونیان هەیە.

محەمەدی حاجی عومەر لێپرسراوی كۆمیتەی قەرەتەپە بە PUKmedia  ی راگەیاند: لەكۆی ئەو هەشت كەسەی داعش لەسنوری ناحیەی قەرەتەپە رفێندرابوون، لەئێستادا سێیان ماونەتەوە، كەیەكێكیان پۆلیسە.

وتیشی: دوای ئاڵوگۆڕو پارەیان لەبەرامبەردا دەكەن.

محەمەدی حاجی عومەر ئەوەشی خستەڕوو:  دۆخی ئەمنی  قەرەتەپەو گوندەكانی دەوروبەری لەمەترسیدان و جموجوڵەكانی داعش فراوانبوون.

جەختیكردەوە: سوپای عیراقیش  تەنها یەك فەوجی لەو سنورەدا هەیە، كەناتوانێت ئەمنیەتی ئەو هەموو ناوچە فراوانە فەراهەم بكات، كە لەكۆی 63 گوند، تەنها لەسێ گونددا بوونیان هەیە.


PUKmedia سامان یاروەیس


 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket