riklam

وادەی كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دیاری نەكراوە

کوردستان 09:37 AM - 2020-02-25
.

.

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دووپاتی دەكاتەوە، هیچ وادەیەك بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ متمانە پێدان بە محەمەد تەوفیق عەلاوی راسپێردراو بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دیاری نەكراوە.

 

د.میران محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەت بۆ PUKmedia ووتی: تاكو ئێستا هیچ وادەیەك بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ متمانە پێدان یان تاوتوێكردنی كابینەكەی محەمەد تەوفیق عەلاوی راسپێردراو بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دیاری نەكراوە.

 

وتیشی: تاكو ئێستا گفتوگۆی لایەنەكان لەسەر چۆنیەتی دابەشكردنی پۆستە وزاریەكان و دانانی وەزیرەكان بەردەوامەو لایەنی كوردی و سونە  لەگەڵ محەمەد عەلاوی نەگەشەیشتوونەتە رێكەوتن.

 

PUKmedia سامان یاروەیس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket