riklam

هاوسەرۆكی یەكێتی: خەڵك ستراتیژی نوێی حكومڕانی دەوێت

ی.ن.ک‌‌ 06:40 PM - 2020-02-24
.

.

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  لە هەولێر  بە ئامادەبوونی هەرێم كەمال ئاغا چاویكەوت بەمیلانی سمارت كونسوڵی گشتی بەریتانیا بەوەكالەت لە هەرێمی كوردستان و   وەفدێكی یاوەری. 

لە دیدارێكدا دوا پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەكانی هەرێم و عیراق و ناوچەكە خرایە بەرباس و بیروبۆچونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕكرا. 

لای خۆیەوە بافڵ تاڵەبانی دووپاتی لەدرێژەپێدان بەسیاسەتی حەكیمانەی یەكێتیی كردەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و عیراق و رایگەیاند: هەلومەرجی گۆڕاوی سیاسی و داخوازی كۆمەڵانی خەڵك بۆ ئەمڕۆ وا دەخوازێت دیدگاو ستراتیژێكی نوێمان هەبێت بۆ حكومڕانی و زیاتر ئاوەدانكردنەوەی هەرێم ئەوەش بەتەواكردنی قۆناغەكانی چاكسازی راستەقینە بەدیدێت. 

هەر لە دیدارەكەدا هەڵسەنگاندن بۆ پرسەكانی ئەمڕۆی هەرێم و عیراق كراو بیروبۆچونیان لەبارەیەوە خرایەڕوو.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket