riklam

جنێف لایەنەكان دەگەیەنێت بەئاگربەست

جیهان 05:52 PM - 2020-02-24
.

.

بە سەرپەرشتی نێودەوڵەتی و بەشداریكردنی هەردوو لایەنە ناكۆكەی لیبیا، ئەمڕۆ دووشەممە 24ی شوباتی 2020 گەڕی دووەمی  وتووێژەكانی لیژنەی سەربازی هاوبەش كۆتایی هات.

لیژنەی سەربازی، یەكێكە لەو سێ‌ كایەیەی كە نێردەی نێودەوڵەتی لە لیبیا لەپاڵ كایەكانی دیكەدا (ئابووری و سیاسی) بۆ كۆتایهێنان بەگرژی و ئاڵوزییەكان لەو وڵاتە كاری لەسەر دەكات.

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبەیاننامەیەكیدا دووپاتی كردوەتەوە كە لەگەڵ هەردوو لایەنە ناكۆكەی لیبیا كار لەسەر ئامادەكردنی رەشنووسێك دەكەن كە تێیدا هەردوو لایەن بگەنێتە رێككەوتنێك لەپێناو بەردەوامبوونی ئاگربەست. هەروەها بۆ كارئاسانی كردنی گەڕانەوەی هاووڵاتیانی سڤیل.

دابینكردنی میكانیزمێكی چاودێری هاوبەش كە لەلایەن نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان  لە لیبیا و لیژنەی سەربازییەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

رێككەوتنیش كراوە كە رەشنووسەكە بخرێتە بەردەم سەركردایەتی هەردوو لایەنەكە تاوەكو قسەوباسی زیاتری لەسەر بكەن، هەروەها لە كۆبوونەوەی مانگی داهاتوودا لەشاری جنێف وتووێژەكانیان دەستپێبكەنەوە، ئەرك و پسپۆڕییەكان بۆ لیژنە لاوەكیەكان تەواوبكرێت.

جێی ئاماژەیە، پێش چەند رۆژێك،  لایەنی حكومەتی ویفاق بەسەرۆكایەتی فایز سەڕاج، لەگفتوگۆكان كشابوەوە، بەڵام  كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی جنێف جارێكی دیكە دەرگای گفتوگۆكانی نێوان هەردوو لایەنە ناكۆكەی لە لیبیا كردەوە.

جێی ئاماژەیە كە ئاگربەستی ئێستای نێوان لایەنەكانی لیبیا بەنێوەندگیری روسیاو  توركیا لەمانگی رابردوودا هاتە جێبەجێكردن، لەماوەی رابردووشدا، خەلیفە حەفتەر فەرماندەی سوپای لیبیا  لەدیدارێكیدا لەگەڵ ئاژانسی راگەیاندنی روسیا چەند مەرجێكی بۆ ئاگربەست راگەیاندبوو، لەوانە كۆتایی هێنان بە پاڵپشتیكردنی حكومەتی ویفاق لەلایەن توركیاوە، راگرتنی هەناردە كردنی چەك وتەقەمەنی بۆ تەرابلوس، لەناوبردنی گرووپ و میلیشیا چەكدارە تیرۆرستەكان لە پایتەختی لیبیا.

PUKmedia ئاژانسەکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket