riklam

تەندروستی هەرێم:هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا تۆمارنەكراوە

کوردستان 04:07 PM - 2020-02-24
.

.

وەزیری تەندروستی رایدەگەیەنێت: لەهەرێم هیچ حاڵەتێكی توشبوون بەكۆرۆنا تۆمارنەكراوەو ئەوانەشی لەئێران گەڕاونەتەوە لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لەكۆنفرانسیًكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هیچ حاڵەتێكی توشبوون بەكۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمارنەكراوەو زیاتر لە هەزارو 400 كەسیش كە لەئێرانەوە گەڕاونەتەوە هەرێم لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

وتیشی: 13 شوێن بۆ ئەنجامدانی پشكنین و هێشتنەوەیان ئەوكەسانە دیاریكراوە، هەروەها هەماهەنگی تەواو هەیە لەنێوان هەموو وەزارەتەكاندا هەیە.

وەزیری تەندروستی هەرێم ئاشكراشیكرد: جگە لەراگەیەنراوەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم و رێكخراوی تەندروستی جیهانی هەر زانیارییەك دەربارەی ئەم ڤایرۆسە لەلایەن هەر لایەنێكەوە بڵاوبكرێتەوە دورە لەڕاستییەوە.

PUKmedia تایبەت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket