riklam

ئێران نوێترین ئاماری كۆرۆنا ڕاده‌گه‌یه‌نێت

جیهان 10:22 AM - 2020-02-24
.

.

وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئێران ڕاگه‌یاند كه‌ تا ئێستا 12 كه‌س له‌ ئێران به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی ئێران ئه‌سه‌دوڵڵا عه‌باسی وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئێران ئاشكرایكرد كه‌ به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران تا ئێستا 47 كه‌س له‌ ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 12 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 عه‌باسی ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ندێك كه‌سی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی پاكستان و ئه‌فغانستان و چینه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ ناو خاكی ئێرانه‌وه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی پارێزگای قوم كه‌ سه‌رپه‌رشتی دۆسیه‌ی كۆرۆنای ده‌كرد له‌و پارێزگایه‌ خۆی تووشی كۆرۆنا بووه‌.

PUKmedia سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیسنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket