riklam

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی: به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرێت

ئابوری 09:30 PM - 2020-02-23
.

.

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عیراق دڵنیایی ده‌داته‌ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێت، له‌دوو رۆژی داهاتوودا به‌غدا پاره‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت.

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانم وه‌زیری دارایی عیراق ئیمزای له‌سه‌ر پاره‌ی مانگانه‌ی دیاریی كراوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كردوه‌و له‌دوو رۆژی داهاتوودا پاره‌كه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر حساب بانكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

وتیشی: هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ ره‌وانه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ نیه‌، به‌ڵام مانگه‌ حكومه‌تی عیراق له‌ 17 تا 25 ی مانگ ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر حساب بانكی هه‌رێم، بۆیه‌ سبه‌ینێ یان دوو سبه‌ی به‌دڵنیایی ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت.

PUKmedia  / دیار ستار

سبەینێ مووچەی وەزارەتێكی تر دابەشدەكرێت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket