به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌ركوك دڵنیایی ده‌دات
کوردستان 09:02 PM - 2020-02-23.
هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌كه‌ركوك تۆمار نه‌كراوه‌و رێنمایی ده‌درێته هاووڵاتیان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ی شوباتی 2020 كه‌ریم وه‌لی جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ زیاد خه‌له‌ف مه‌دید جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و دكتۆر سه‌باح نامیق به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ته‌ندروستی گشتی، له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه له‌پارێزگای كه‌ركوك هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوو به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه.
سه‌ره‌تا دكتۆر كه‌ریم وه‌لی جه‌میل جه‌ختده‌كاته‌وه، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركوك ماوه‌یه‌كه رێوشوێنی پێویست و به‌په‌له‌یان به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پێودانگه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گرتۆته‌به‌ر، هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانیشیان سه‌باره‌ت به رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی و هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان ده‌ستپێكردووه، وه‌ك دووركه‌وتنه‌وه له‌شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان، ده‌ستشووشتن به‌ڕێگه‌یه‌كی ته‌ندروست و راست، گرنگیدان به‌پاكوخاوێنی خواردن، هه‌روه‌ها چه‌ندین رێوشوێنی خۆپارێزی دیكه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك بڵاوكراونه‌ته‌وه.
له‌میانه‌ی وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌نووساندا، دكتۆر كه‌ریم وه‌لی رایگه‌یاند: فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك بڕیاریدا به ته‌رخانكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌گه‌ڕه‌كی نه‌سڕ به‌مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گومانیان لێده‌كرێت تووشبووبن به‌نه‌خۆشیه‌كه‌و سه‌ره‌ڕای چاره‌سه‌ركردنیشیان.
دكتۆر كه‌ریم وه‌لی سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌شی كه له‌وڵاتی ئێرانه‌وه هاتوونه‌ته كه‌ركوك، وه‌ك ئه‌و كرێكار‌و كه‌سه هونه‌رییانه‌ی كه له‌كۆمپانیاكانی كاره‌باو ئاودا كار ده‌كه‌ن وتی، له‌شوێنێكی تایبه‌تدا ده‌هێڵرێنه‌وه تاوه‌كو دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌تووشی ڤایرۆسه‌كه نه‌بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و كرێكاره بیانیانه‌ی كه له‌كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی ناو شاری كه‌ركوك كار ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌شی كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، هه‌موو رێوشوێنێكی خۆپارێزییان له‌به‌رامبه‌ردا گیراوه‌ته‌وه‌به‌رو پشكنینی ته‌واویشیان بۆ كراوه، سه‌رئه‌نجامی پشكنینه‌كانیش ده‌ریاخستووه كه‌هه‌موویان ته‌ندروستیان باشه‌و گومانیشیان لێنه‌كراوه كه تووشبووبن به ڤایرۆسه‌كه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك جه‌خت ده‌كاته‌وه، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای ده‌رمانسازان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه، به‌دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ هه‌موو گه‌نجینه‌و ده‌رمانخانه‌كان، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له قۆستنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌كه‌و فرۆشتنی ماسك به هاووڵاتیان، لێپرسینه‌وه له‌و لایه‌نانه‌ش كه ئه‌و ماسكانه كه‌زیاد له‌نرخی ئاسایی خۆیان به‌هاووڵاتیان ده‌فرۆشن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك رۆڵی رۆژنامه‌نووسان و راگه‌یاندنكاران به‌رز نرخاند، كه زانیارییه‌كان به‌راستی و دروستی ده‌گوازنه‌وه.
كه‌ریم وه‌لی داواكاریشه له هاووڵاتیان به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی راستی رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی و پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه دووربێت له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا و نه‌خۆشیه‌كانی دیكه‌ش، هاوكاری تیمه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن.
PUKmedia رزگار شوانی / كه‌ركوك
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازادی ئه‌نجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19