riklam

وەفدێكی باڵا بۆ شایستە داراییەكانی پێشمەرگە دەچێتە بەغدا

کوردستان 08:14 PM - 2020-02-23
.

.

وەفدێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی شایستە داراییەكانی پێشمەرگەو پڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی ناوچە جێناكۆكەكان سەردانی بەغدا دەكات.

بڕیارە سبەینێ 24ی شوباتی 2020 وەفدێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، بەسەرۆكایەتی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ وەزیری بەرگری حكومەتی فیدڕاڵ و بەرپرسانی باڵای ئەو وەزارەتە كۆ دەبنەوە.

بەپێی زانیارییەكانی PUKmedia، ئامانجی سەردانەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی شایستە داراییەكانی پێشمەرگەو پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی لەناوچە جێناكۆكەكان دروستبووەو بەهۆیەوە جموجوڵەكانی داعیش لەو ناوچانە زیادیكردوە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket