riklam

به‌شداری كورد له‌دانیشتنه‌ نائاساییه‌كه‌ی نوێنه‌ران یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌

عیراق 05:37 PM - 2020-02-23
.

.

ئه‌ندامێكی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: تائێستا فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان هیچ بڕیارێكیان بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی نوێنه‌ران نه‌داوه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی وه‌ك واده‌ی ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی نوێنه‌ران دیاریكرد، بۆ متمانه‌دان به‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی .

له‌باره‌ی به‌شداریكردن یان نه‌كردنی كورد له‌ دانیشتنه‌كه‌دا مه‌ریوان نادر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 23-2-2020، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تائێستا فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان هه‌ڵوێستیان دیارینه‌كردووه‌و بڕیاری به‌شداریكردنیان له‌و دانیشتنه‌ نائاساییه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی نوێنه‌ران نه‌داوه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ متمانه‌دان به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی .

راشیگه‌یاند: تائێستا لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو، وتیشی: هه‌ڵوێستی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی به‌رامبه‌ر كورد روون نییه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket