riklam

وه‌زیری پلاندانان: كه‌رتی تایبه‌ت ڕۆڵی زیاتر بگێرێت

کوردستان 04:04 PM - 2020-02-23
.

.

وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێم رایگه‌یاند: ده‌بێت كه‌رتی تایبه‌ت ڕۆڵی زیاتر بگێرێت بۆ خستنه‌سه‌ركاری ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان.

ئه‌مڕۆ 23-2-2020، له‌دیوانی وه‌زاره‌ت د.دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندنان پێشوازی كرد له‌ وه‌فدیكی ئاژانسی (JICA) ی ژاپۆنی.

له‌دیدارێكدا باس له‌ رۆڵی ئاژانسی (JICA) كرا له‌په‌ره‌پێدانی توانامرۆییه‌كان و ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن وه‌ك ڕاهێنان و په‌ره‌پێدانی ئاستی توانستی فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیانی هه‌رێم كه‌ له‌ماوه‌ی رابردو تائێستا 459 كه‌س به‌پاڵپشتی وه‌زاره‌تی پلاندانان سوودمه‌ندبوون له‌و ئاژانسه‌.

دواتر گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و پرۆگرامانه‌كرا كه‌ گونجاون له‌گه‌ڵ كارنامه‌ی حكومه‌ت له‌و چوارچێوه‌یه‌ش وه‌زیری پلاندانان داوای كرد كۆمپانیا یابانیه‌كان رۆڵی زیاتر بگرێن له‌ وه‌به‌رهێنان و كاركردن له‌بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری هه‌رێم به‌تایبه‌ت هه‌نگاونانی جددی بۆ په‌ره‌پێدان و فراوانكردنی سێكته‌ری كشتوكاڵ و هاوكاری ته‌كنیكی بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌.

 له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ وه‌فدی میوان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه‌ وڵاته‌كه‌یان ڕێگه‌ به‌هاووڵاتیان و كۆمپانیاكانیان ده‌دات سه‌ردانی هه‌رێم بكه‌ن به‌هۆشیاریه‌وه‌ كه‌ پێشوتر نه‌یان ده‌توانی سه‌ردانی هه‌رێم بكه‌ن به‌مه‌ش ده‌توانن پرۆژه‌ و كاری وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامبده‌ن و به‌رده‌وام بن له‌هاوكاری كردنی هه‌رێم له‌بواره‌ جیاجیاكان.

له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌ وه‌زیری پلاندنان ئاماژه‌ی به‌ روئیایی حكومه‌ت كرد بۆ به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی دامه‌زراوه‌كان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ به‌رهه‌م هێنانی وزه‌ی خاوێن كه‌ به‌شێكی زۆری وڵاتان پشتی پێده‌به‌ستن له‌و پێناوه‌ش به‌پێویستی زانی ئه‌زموون و شاره‌زای خۆیان له‌و بواره‌ بخه‌نه‌كار.

د. دارا ڕه‌شید به‌وه‌فدی میوانی ڕاگه‌یاند: وه‌ك حكومه‌ت ده‌مانه‌وێت هاووڵاتیان زیاتر روو له‌ كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ن ئه‌و بارگرانیه‌ی له‌سه‌ر حكومه‌ت بۆ دامه‌زراندن هه‌یه‌ كه‌م ببێته‌ و كه‌رتی تایبه‌تیش رۆڵی خۆی بگێرت له‌دابین كردنی ماف و دڵنیایی كارو مانه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كانی له‌و پێناوه‌ش به‌رنامه‌یه‌كی فراوانمان له‌به‌رده‌سته‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پرۆژه‌ ستراتیژی و گرنگه‌كان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌نجام بده‌ین و ده‌رفه‌تی كار و دامه‌زراندن بۆ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكانیش بره‌خسێنین.

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پلاندانان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket