riklam

به‌نداوه‌كه‌ی باوه‌نور زیاتر له‌ 234 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانده‌كرێت

kurdistani 06:50 PM - 2013-08-01
به‌نداوه‌كه‌ 50 مێگاوات  كاره‌با به‌رهه‌مدێنێت

به‌نداوه‌كه‌ 50 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مدێنێت

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی رۆمانیا گرێبه‌ستێكیان بۆ دروستكردنی به‌نداوی باوه‌نور ئیمزاكرد كه‌ بڕی زیاتر له‌ 234 ملیار دیناری تێده‌چێت و به‌ته‌واوبونیشی 50 میگاوات كاره‌با به‌رهه‌مدێنێت.

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم، دوێنێ 31-7 له‌دیوانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به‌ئاماده‌بوونی دسیروان بابان وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و یاكۆب برادا باڵیۆزی رۆمانیا له‌ عیراق، وه‌زاره‌ت گرێبه‌ستی پڕۆژه‌ی دروستكردنی به‌نداوی باوه‌نوری له‌گه‌ڵ ئیمیل تیموفیتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای HidroConstructiaی رۆمانی و سه‌لام كه‌ریم خان مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای زۆزك به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و راوێژكاری وه‌زاره‌ت ئیمزا كردوه‌.

پڕۆژه‌ی به‌نداوه‌كه‌ش به‌بڕی زیاتر له‌ 234 ملیار دینار به‌ماوه‌ی هه‌زارو 800 رۆژ ته‌واوده‌كرێت، به‌رزییه‌كه‌ی 20مه‌تره‌و درێژییه‌كه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ ده‌گاته‌  هه‌شت هه‌زارو 80 مه‌ترو به‌رزی له‌ئاستی رووی ده‌ریاوه‌ 305 مه‌تره‌و پانییه‌كه‌ی نۆ مه‌تره‌، هه‌روه‌ها به‌رزی به‌نداوه‌كه‌ له‌كاتی لافاو ده‌گاته‌ 303 مه‌ترو دوای ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه‌ له‌ توانایدایه‌ 46 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو گلبداته‌وه‌.

به‌نداوه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی گه‌رمیان و له‌سه‌ر روباری سیروان به‌دوری 32 كیلۆمه‌تر له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای كه‌لارو كیلۆمه‌ترێك له‌باكوری ناحیه‌ی باوه‌نور دروستده‌كرێت و سودگه‌یاندنه‌ به‌كه‌رتی كشتوكاڵ و ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌، چونكه‌ دوای ته‌واوبوونی  45 هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵ له‌ ناوچه‌كه‌ به‌راو ده‌كات به‌پێی ئه‌و دیزاینه‌ی كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ داڕێژراوه‌.

هاوكات به‌نداوه‌كه‌ 50 مێگاوات  كاره‌با به‌رهه‌مدێنێت، له‌ هه‌مانكاتدا سیمایه‌كی جوانی گه‌شتوگوزاری به‌ ناوچه‌كه‌ ده‌به‌خشێت كه‌ دواتر وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتوگوزاریش سودی لێوه‌رده‌گیرێت.

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket