riklam

گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی ئاو له‌مێژووی هه‌ڵه‌بجه‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێت

kurdistani 04:57 PM - 2013-06-18
به‌ته‌واوبوونی كێشه‌ی كه‌م ئاوی چاره‌سه‌رده‌بێت

به‌ته‌واوبوونی كێشه‌ی كه‌م ئاوی چاره‌سه‌رده‌بێت

به‌بڕی زیاتر له‌ 192 ملیار دينارو به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمپانیای سانگ یۆنگی كۆری گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌یدسادق و ناحیه‌ی سیروان له‌قۆناغی جێبه‌جێ كردندایه‌و بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی دووساڵدا ته‌واو بكرێت.


په‌نگین جه‌لال ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پرۆژه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی هێنانی ئاوی ده‌ریاچه‌ی سیروانه‌وه‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌یدسادق و ناحیه‌ی سیروان.


 وتیشی:پرۆژه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ستانداردی نێوده‌وله‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و نزیكه‌ی پێنج مانگه‌ كاری تێدا ده‌كه‌ن، به‌ ته‌واو بوونی ده‌توانرێت به‌به‌رده‌وامی ئاوی خواردنه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان دابین بكرێت.


له‌لایه‌كی تره‌وه‌ گۆران ئه‌دهه‌م قائیمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: پڕۆژه‌كه‌ له‌ مێژووی هه‌ڵه‌بجه‌دا گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌یه‌و و به‌به‌رده‌وامی چاودێری چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ن.


وتیشی: به‌ته‌واو بوونی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ گرفتی كه‌م ئاوی له‌ ناوچه‌كه‌دا نامێنێت.


نوره‌دین غه‌ریب به‌ڕێوبه‌ری ئاوی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ته‌واو بوونی پڕۆژه‌كه‌، گره‌تنی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین به‌هاووڵاتیان كه‌ بۆ ماوه‌ی (25) ساڵ  كێشه‌ی كه‌م ئاوی له‌ناوچه‌كه‌دا نامێنێت.


PUKmedia هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید - فه‌رحان حه‌مه‌خان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket