riklam

هاوخەمی سەرۆکی یەکێتی بۆ شێخ میقداد

پرسەنامە 07:56 PM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ

پرسەنامە

‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی ‎شێخ میقداد شێخ بەهادین دەکات بۆ کۆچی دوایی خاتوو زەینەبی دایکی.

 

دەقی پرسەنامەکە...

 

هەڤاڵی بەڕێز شێخ میقداد شێخ بەهادین 

‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زەینەب نوری فەرەج) خێزانی شەهید شێخ بەهادینی داربەڕوو، دایکی بەڕێزتان و شەهیدی فەرماندە شێخ جەمال گەرمیانیمان پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی جەنابتان، کەسوکار و بنەماڵە خۆڕاگر و تێکۆشەرەکەتان دەکەم كە خاوەنی مێژوویەكی پڕ لە سەروەری و تێكۆشانن.

‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەهەموولایەک بەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket