riklam

قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هۆزی جاف دەکات

پرسەنامە 08:52 PM - 2024-04-28
قوباد تاڵەبانی PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هۆزی جاف دەکات بۆکۆچی دوایی عەلی کوێخا حەمە ئەمین تەلانی.

 

دەقی پرسەنامەکە...

 

بەڕێزان خزمانی هۆزی جاف
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی عەلی کوێخا حەمە ئەمین تەلانی

بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی (عەلی کوێخا حەمە ئەمین تەلانی)، نیگەران و دڵگران بووم.

 

کۆچکردوو کوێخا عەلی کەسایەتیەکی گەورەی هۆزی جاف و لەبنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و پێشەنگی کوردایەتی و قوربانیدان بوون بۆ شۆڕش، رۆڵێکی گرنگیان هەبوو لەهێنانەکایەی ئاشتی کۆمەڵایەتی لەسنورەکەدا، کۆچکردنی جێگای داخی هەمووانە. 

 

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و هەموو خزمانی هۆزی جاف دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. 
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیه راجعون 

 

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket