riklam

سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە

ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24
عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین PUKMEDIA

عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین

بنەماڵەی كۆچكردووان (عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس)، لە پەیامێکدا سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی و کەسایەتییەکان و کەناڵەکانی راگەیاندن و سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەکەن و رایدەگەیەنن: "بەشداریكردنتان لە رێوڕەسمی بەخاكسپاردن و پرسەی خوالێخۆشبوو (عەلی شامار) بەرز دەنرخێنین و خەم و پەژارەی ئێمەتان كەمكردەوە ئەم هەڵوێستەتان بووە مایەی سەبوری و ئارامی و دڵنەوایمان و دڵسۆزی و وەفاداریتان هیچ كات لەیادناكەین".

لە پەیامەکەشدا هاتووە: "بە ئامادەبوون و دڵنەواییەكانتان ئەو ڕاستییەتان وەبیر خستینەوە كە خوالێخۆشبوو (عەلی شامار) بەتەنها موڵكی بنەماڵەكەمان نەبووە بەڵكو موڵكی هەموو كوردستان بووە بۆیە هەمیشە شانازی بەو خەباتە پیرۆزەی بنەماڵەكەمانەوە دەكەین و بەڵێن دەدەین ڕێچكەو ڕێبازیان بەرنەدەین".

دەقی پەیامەکە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

سوپاسنامە

بەرێز سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كاك بافڵ جەلال تاڵەبانی.
بەرێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی (ی.ن.ك).
بەڕێزان لە پارتە سیاسیەكان و كۆمەڵە و ڕێكخراوەكان.
بەرێزان لێپرسراوو كەسایەتیە حكومی و حزبی و پێشمەرگە و فەرماندە سەربازییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق.
بەرێزان دەزگاو كەناڵەكانی راگەیاندن و میدیاكاران.
بەرێزان سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

بەناوی بنەماڵەی كۆچكردووان (عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس) ەوە سوپاس و پێزانینی زۆرمان ئاراستەی بەڕێزتان دەكەین بەشداریكردنتان لە رێوڕەسمی بەخاكسپاردن و پرسەی خوالێخۆشبوو (عەلی شامار) بەرز دەنرخێنین و خەم و پەژارەی ئێمەتان كەمكردەوە ئەم هەڵوێستەتان بووە مایەی سەبوری و ئارامی و دڵنەوایمان و دڵسۆزی و وەفاداریتان هیچ كات لەیادناكەین .

بە لەدەستدانی (مامۆستا وەسفیە و دكتۆر  كاروان) گەورەترین كۆست و نەهامەتی ڕوو بەڕووی بنەماڵەكەمان بویەوە بەڵام (عەلی شامار) سەبوری و دڵنەوایی بوو بۆمان، ئێستاش بەم كۆستە گەورەیە زامەكانمان هێندەیتر قوڵتربونەوە مەگەر بە ڕەحمی خوای گەورە و هاوسۆزیی و هاوخەمی ئێوەی خۆشەویست و بەئەمەک بەرامبەر بە لەدەستدانی (عەلی شامار) كەڵە تێكۆشەری گەلەكەمان لە شار و شاخ  ئەم زامە گەورەیەمان ساڕێژبكرێت.

بەڕێزان بە ئامادەبوون و دڵنەواییەكانتان ئەو ڕاستییەتان وەبیر خستینەوە كە خوالێخۆشبوو (عەلی شامار) بەتەنها موڵكی بنەماڵەكەمان نەبووە بەڵكو موڵكی هەموو كوردستان بووە بۆیە هەمیشە شانازی بەو خەباتە پیرۆزەی بنەماڵەكەمانەوە دەكەین و بەڵێن دەدەین ڕێچكەو ڕێبازیان بەرنەدەین.

لە كۆتاییدا نزادەكەین كە هەمووان لە كۆست خەم و ناخۆشی بە دووربن، یەزدانی مەزن كۆچكردوانی هەموولایەك بە بەهەشتی بەرین و نەبڕاوەی خۆی شاد بكات.

دووبارە سوپاس و ستایش بۆ خەمخۆری و وەفاداریتان…



ڕێبوار عەلی شامار
لەجیاتی بنەماڵەی كۆچكردوو عەلی شامار
٢٤ - ٤ - ٢٠٢٤

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket