riklam

قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات

کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23
رەجەب تەیب ئەردۆغان و قوباد تاڵەبانی PUKMEDIA

رەجەب تەیب ئەردۆغان و قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم داوای پێداچونەوە بەبڕیاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا لە سەرۆک کۆماری تورکیا دەکات.

 

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەپەیامێکدا کە لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە، رایگەیاندوە: "بەشداربوم لەکۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی تورکیا و وەفدی یاوەریان".

 

"لەکۆبوونەوەکەدا داوام لە بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کرد کە پێداچوونەوە بکەن بە بڕیاری داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیدا"،  قوباد تاڵەبانی وا دەڵێت.

 

دوێنێ دووشەممە 22-4-2024 دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا و کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عیراق، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بەسەردانێکی چاوەڕوانکراو گەیشتە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی حوکمەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket