riklam

سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە

کوردستان 09:42 PM - 2024-04-17
 لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەعدی ئەحمەد پیرە

سبەینێ پێنجشەممە ١٨-٤-٢٠٢٤ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن کۆدەبێتەوە.

 

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببێتەوە و باس لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت لەوادەی خۆیدا، کە یەکێتی تەواوی ئامادەکارییەکانی کردووە و ناوی کاندیدەکانی خۆی لە هەر چوار بازنەکە پێشکەشکردووە. 


سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند:" سبەینێ پێنجشەممە ١٨-٤-٢٠٢٤ بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن و گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە ".


"یەکێتی تەواوی ئامادەکارییەکانی بۆ پرۆسەکە کردووە،  گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکەین." وتەبێژی یەکێتیی وایوت.

 

بڕیارە ١٠ی ٦ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەبچێت و ئەو وادەیەش بە مەرسوم لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دیاریکراوە، هەروەها کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق پرۆسەکە بەڕێوەدەبات.

پێشتریش جومانە غەلای وتەبێژی رەسمی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاندبوو:"  کۆمسیۆن سەرجەم ئامادەکارییەکی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە لەو وادەیەی دیاریکراوی خۆیدا".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket