باندێکی ساخکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیر دەکرێت
کوردستان 04:09 PM - 2024-04-11لۆگۆی دەزگای ئاسایش
دەزگای
ئاسایشی هەرێم باندێکی ساخکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیردەکات کە لە مانگی
رەمەزاندا دۆلاری ئەمریکی ساختەیان بە دووکاندار و فرۆشیاران داوە و لە بەرامبەردا
دیناری عیراقییان وەرگرتووە.
سەرجەم تۆمەتباران دەستگیر کران
لە
راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێم دا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، تێیدا هاتووە: "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی سلێمانی/ناوشار بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی،
دوای چاودێری وورد و بەدواداچوون، توانیان باندێکی (٤) کەسی ساخکردنەوەی دراوی ساختە
دەستگیربکەن".
"هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی
ئاسایش، لەچەند هەڵمەتێکدا توانیان سەرجەم ئەندامانی باندەکە دەستگیربکەن، کە لەمانگی
رەمەزاندا دۆلاری ئەمریکی ساختەیان بە دووکاندار و فرۆشیاران داوە، لە پێناو
ساخکردنەوەی پارە تەزویرەکەیان و دیناری عیراقیان وەرگرتۆتەوە"، لە
راگەیەندراوەکەدا هاتووە.
ئاماژە
بەوەشدراوە: "بەمەبەستی دەستگیرکردنی تەواوی ئەندامانی باندەکە و کۆکردنەوەی
سەرجەم دراوە تەزویرەکە، توانرا سەرجەمیان دەستگیر بکرێن و دەست بەسەر تەواوی پارەکەدا
بگیرێت، هەروەها تۆمەتباران تەمەنیان لە نێوان ( ٢٤ بۆ ٣٠ ) ساڵیدایە و دانیشتووی
شاری سلێمانی و قەزای چەمچەماڵن".
ئاسایش: لە هەر حاڵەتێکدا پەیوەندیمان پیوەبکەن
لەئێستادا
سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی (٢٨١) لەیاسای سزادانی عیراقی
راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە، هەروەها دەزگای ئاسایشی هەرێم
ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان دەکات، لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی دراوی ساختە ڕاستەوخۆ
پەیوەندی بکەن بە (هێڵی گەرمی ئاسایش ژمارە ١٠٦، یاخود پەیجی فەرمی دەزگای ئاسایش).
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19