ئەندامێکی سەرکردایەتی: ئەم هەڵبژاردنە مردوو دەنگ نادات
کوردستان 01:08 PM - 2024-04-09هەڵبژاردن
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تیروپشکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ژمارە 129ی پێدرا، لێپرسراوانی یەکێتیش دەڵێن:" تەواوی ئامادەکارییان کردوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەو وادەیەی دیاریکراوە" و ئەندامێکی سەرکردایەتیش دەڵێت:" ئەمجارە مردووەکانی کورستان ناتوانن دەنگ بدەن".
چاوەڕوانی وادەی هەڵبژاردن دەکەین
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایدەگەیەنێت: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەموو ئامادەکارییەکی بۆ هەڵبژاردن کردوەو هیچ جۆرە کێشەیەکمان نییە و چاوەڕوانی وادەی هەڵبژاردن دەکەین و لەگەڵ سەرجەم لایەنە کوردستانییەکانیش هەماهەنگی و پەیوەندییەکی بەهێزمان هەیە".
"سەرۆک بافڵ هەموو هەوڵی خۆی داوە لەبەغدا بۆ چارەسەرکردی کێشەی مووچە و بودجە و لەگەڵ سەرجەم لایەنە عیراقییەکان بۆ ئەو پرسە کۆبوەتەوە"، شێخ جەعفەر وای وت.
باسکردن لە دواخستنی هەڵبژاردن پەیوەندی بەیەکێتییەوە نییە
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیش دەڵێت: "دواخستنی هەڵبژاردن، بابەتێکە پەیوەندی بە یەکێتیی نیشمانیی کوردستانەوە نییە، ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە ئەوەیە کە ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنین لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا و خۆشمان بۆ ئەو پڕۆسەیە ئامادەکردووە".
"وەک یەکێتی پێمان وابوو بە یاسا کۆنەکەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە هەرێم بەڕێوەنەدەچوو، بۆیە هەموو لایەنە سیاسییە کوردییەکان سەرنج و تێبینییان لەسەر ئەو یاسایە هەبوو ئەمەش گرفتێکی یاسایی بوو، هەر بۆیە داوای هەمواری یاساکەمان کردوو دادگای فیدڕاڵیش چارەسەرێکی دۆزییەوە کە لە بەرژەوەی پڕۆسەی دیموکراسی بێت"، لەتیف نێروەیی وای وت.
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن ئەوەش دەڵێت: "لەم هەڵبژاردنەدا هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت لەجیاتی مردووەکان و کەسی تر دەنگ بدات و کورسی هیچ پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی تر ناڕوات".
یەکێتی تەئکید لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکاتەوە
رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەکێتی بە ژمارە 129 بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەکات و بەپێی خشتەی کۆمسیۆنیش، خۆمان بۆ قۆناغەکانی داهاتووی هەڵبژاردن ئامادە دەکەین".
"یەکێتی تەئکید لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەو وادەیەی دیاریکراوە کە 10ی 6ی 2024ـە دەکاتەوە و بۆ ئەمەش بەپێی قۆناغەکان، ئامادەکارییەکانی بەردەوامە و خۆی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن ئامادە دەکات"، رزگار حاجی حەمە وادەڵێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەرسومێک رۆژی 10ی 6ی2024 ی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش لە تیروپشکێکدا بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانی و حزب و کاندیدەکان، کە ئەمڕۆ لە بەغدا ئەنجامیدا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە 129ـی وەرگرتو بەو ژمارەیە بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19