تاجەگوڵینەی رێز و وەفا لەسەر مەزاری ئیبراهیم ئەحمەد دانرا
کوردستان 10:35 AM - 2024-04-08سەرۆککۆمار و خانمی یەکەمی عیراق و پارێزگاری سلێمانی لەسەر مەزاری مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد
بە
ئامادەبوونی سەرۆککۆماری عیراق و خانمی یەکەمی عیراق و پارێزگاری سلێمانی و سیاسەتمەداران
و رۆشنبیران و کەسایەتییە دیارەکان 24 هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم
ئەحمەد کرایەوە و تاجەگوڵینەی رێز و وەفا لەسەر مەزارەکەی دانرا و هاوکات ژمارەیەكی زۆر لە لێپرسراوانی مەكتەب و ئۆرگان و مەڵبەندەكانی یەكێتی و حزب و لایەنە سیاسییەكان و كەسایەتی و نوسەر و رۆژنامەنوس و ئەدیب و روناكبیران.
سەرۆککۆمار: پێویستە سود لە ئەزمونی ئیبراهیم ئەحمەد وەربگرین
د. لەتیف
جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لەسەر مەزاری مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد، لە گردی
سەلیم بەگی شاری سلێمانییەوە رایگەیاند: "یادی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد
پێویستە و دەبێت هەموو رۆژێک یادی بکەینەوە و شانازییە کە ئەمساڵ لەم یادەدا بەشدارم،
مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد قارەمان بوو، پێویستە هەموو رۆژێک لە نووسینەکانی و
بیروباوەڕیی و سیاسەتی کەڵک وەربگرین".
"مامۆستا
ئیبراهیم کەسایەتییەکی مەزنی هەبوو، لەڕووی ئەدەب و نووسین و کوردایەتییەوە، پێویستە
چەندەها کتێبی لەسەر بنووسرێت و شانازی دەکەم کە ماوەیەکی زۆر لەگەڵیدا ژیاوم"،
سەرۆک کۆمار وادەڵێت.
تاجە گوڵینەی رێز و وەفا
هەروەك بۆ رێزلێنان و دانانی چەپكە گوڵی رێز و وەفا ، ژمارەیەكی زۆر لە لێپرسراوانی مەكتەب و ئۆرگان و مەڵبەندەكانی یەكێتی و حزب و لایەنە سیاسییەكان و كەسایەتی و نوسەر و رۆژنامەنوس و ئەدیب و روناكبیران، سەردانی مەزاری مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدیان كرد.
لەلایەكی ترەوە سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخستن لەگەڵ هەڤاڵانی مەكتەب بەشداری ساڵیادەكەیان كرد تاجەگوڵینەی مەكتەبی ڕێكخستنیان لەسەر مەزاری مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد دانا.
سەركەوت زەكی لەوتەیەكدا رۆڵ و خەبات و تێكۆشانی مامۆستا برایم ئەحمەدی لەمێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورد دا بەبیرهێنایەوە و وتی:"مامۆستا ی سیاسەتمەدارو ڕووناكبیرو مافناس بەرگریكارێكی گەورەبوە لەبەرامبەر ئەوزوڵم زۆرانەی بەرامبەر گەلەكەمان كراوەو دەست و قەڵەمەكەی وخامەڕەنگینەكانی پڕپڕن لەدەرس وپەند هەمیشە لەیادماندا دەمێنێتەوە".
کۆچی دوایی
مامۆستا
ئیبراهیم ئەحمەد، سیاسهتمهدارو خهباتگێڕ
و نوسهری ناوداری گهلهكهمان لە رۆژی 8-4-2000 لە تەمەنی 86 ساڵیدا لهشاری لهندهن كۆچی دوایی كرد و تهرمهكهی
گوێزرایهوه بۆ شاری سلێمانی و له رێوڕهسمێكی گهورهدا كه شایستهی زیاتر له
نیو سهدهی خهبات و كۆششی ئهو كهسایهتییه بوو، لهزێدی خۆی له سلێمانی
نێژرا، ئەمڕۆش 24 ساڵ بەسەر ئەو کۆچەدا تێدەپەڕێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19