وته‌بێژی یه‌كێتی: هیچ کاتێک هۆکار نەبووین بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
کوردستان 11:42 AM - 2024-04-03سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
یه‌كێتی هه‌رگیز له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا نییه و پێی وایه دواخستنی پرۆسه‌كه خزمه‌ت به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ناكات، وته‌بێژی یه‌كێتیش ده‌ڵێت:" تائێستا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه چوار جار مه‌رسوم بۆ واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ركراوه‌و هیچ كاتێكیش یه‌كێتی هۆكارنهبووه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن".
یه‌كێتی سوره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا كرایه‌وه و پابه‌ندی خۆمان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دووپاتكرده‌وه، چونكه پێمانوایه دواخستنی پرۆسه‌كه خزمه‌ت به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ناكات و به‌پێچه‌وانه‌وه پێویستمان به په‌رله‌مان و حكومه‌تێكی نوێ هه‌یه كه ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌هه‌ڵبژاردن دێته‌دی".
"هه‌رگیز یه‌كێتی داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی نه‌كردوه‌و ته‌نها سكاڵایه‌كمان هه‌بووه له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوچوونی پرۆسه‌كه‌و بڕیاری دادگای فیدراڵیش هه‌رچییه‌ك بووبێت رێزی لێده‌گرین، وه‌ك چۆن بۆ دیارییكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردن رێزمان له‌مه‌رسومی سه‌رۆكی هه‌رێم گرتووه، وته‌بێژی یه‌كێتی وایوت".
یه‌كێتی رێز له‌مه‌رسومی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌گرێت
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:" یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رێزی لهمهرسومهكانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گرتووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چوارجار مه‌رسومی بۆ واده‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ركردووه، به‌ڵام هیچ كاتێك یه‌كێتی نه‌بووه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م واده‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌پێچه‌وانه‌وه پشتیوانیمان كردووه، چونكه ده‌زانین دواخستنی هه‌ڵبژاردن كاره‌ساته بۆ هه‌رێمی كوردستان".
" جگه له‌پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانن و دواخستنی هه‌ڵبژاردنیان پێ‌باش نییه، هاوكات هیچ لایه‌نێك به‌گه‌ره‌نتی به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكات و هه‌ر ده‌نگۆیه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هه‌بێت دووره له‌راستییه‌وه‌و بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه"، وته‌بێژی یه‌كێتی وایوت.
دیاریكردنی كاتی هه‌ڵبژاردن به‌رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان بووه
پیره راشیگه‌یاند:" به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن داواكاری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه به‌گشتی و ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌و حكومه‌تێكی نوێ بێته ئاراوه كه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكات".
" وه‌ك هه‌میشه یه‌كێتی به‌پێش مه‌رج به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناكات و هه‌ر ئه‌نجامێكیش له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه رابگه‌یه‌ندرێت رێزی لێده‌گرێن وه‌ك چۆن له رابردوودا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌دڵی ئێمه نه‌بوو و رێزیشمان لێگرتووه‌و نهبووینهتە كێشه بۆ پرۆسه‌ی سیاسی له‌هه‌رێم".
هەواڵی زیاتر
-
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازادی ئه‌نجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19