یەکێتی بەشداری دیداری حزبی شیوعی چین لەپەکین دەکات
کوردستان 08:19 PM - 2024-03-25نوێنەری یەکێتی لەچین
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان وەک حزبێکی گەورەو کاریگەر لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە بە ڕەسمی بانگهێشتی دیداری حزبی شیوعی چین کە حزبی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتەیە لە پەکینی پایتەخت دەکرێت.
لەو بارەیەوە سالار سەرحەد خەلیفە ئەندامی سەرکردایەتی کە بەنوێنەرایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداری لە دیدارەکەدا دەکات بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA راگەیاند: "ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥-٣-٢٠٢٤ یەکەم کۆبونەوەی دیدارەکە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی رۆژئاوای ئاسیا و باکوری ئەفریقا دەستیپێکردو تێیدا تیشکخرایە سەر ئەو پرسە هەنوکەییانەی کەلە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روودەدەن، هاوکات یەک هەڵوێستی لە نێوان حزبە بەشداربووەکان بۆ چارەسەری کێشەکان راگەیەندرا".
"بڕیاریشە سبەینێ ٢٦-٣-٢٠٢٤ لەچوارچێوەی دیدارەکەدا وەک نوێنەری سەرۆک بافڵ وتاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بخوێنینەوەو تیشک بخەینە سەر پەیوەندییەکانی سەرۆک مام جەلال و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ چین، کە پەیوەندییەکی مێژووییەو سەرۆک بافڵ-یش لە ئێستادا لەسەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال درێژە پێدەری پەیوەندییەکانە"، سالار سەرحەد وای وت.
یەکێتی و حزبی شیوعی چین پەرە بە پەیوەندییەکانیان دەدەن
یەکێتی و چین پەیوەندییەکەی مێژووی ٦٥ ساڵەیان هەیە و هەردوولا ئاواتەخوازن پەرە بەپەیوەنییەکانیان بدەن و کار بۆ توندوتۆڵکردنی بکەن.
ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاشیگەیاند: "لەچوارچێوەی دیدارەکەدا لە رۆژانی ئایندەدا سەردانی دامودەزگاکانی حکومەتی چین و شوێنە مێژوویەکانی حزبی شیوعی چین دەکەین، ئەمەش لەپێناو ئاشنابوونی زیاتر بە مێژووی ئەو حزبە و توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵیاندا".
ئەوەشی وت: "پەیوەنییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و چین ٦٥ ساڵی تێپەڕاندوەو یەکێتی ئاواتەخوازە پەیوەنییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە و حزبی شیوعی چین پتەوتر بکات، ئەم دیدارەش هۆکارێک دەبێت لەو بوارەدا".
لە دیدارەکەدا ٢٢ حزبی چەپ لە رۆژئاوای ئاسیا و باکوری ئەفریقا بەشدارن، کە لەماوەی سێ ساڵی رابردودا بەهۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دیدارەکە بە ئۆنلاین بەرێوەدەچوو، بەڵام ئەمساڵ جارێکی دیکە دیدارەکە بەشێوازی راستەوخۆ دەستیپێکردۆتەوەو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بەشدارە تێیدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19