هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پشتیوانی نێودەوڵەتی هەیە
کوردستان 10:53 AM - 2024-03-22پەرلەمانی کوردستان
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و یۆنامی و وڵاتانی نێودەوڵەتی تەئكید لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكەنەوە.
باڵیۆزی ئەمریكا: عیراق و ھەرێم ھەڵبژاردنێكی شەفاف ئەنجامبدەن
ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لەعیراق داوا لەحكومەتی عیراق و ھەرێمی كوردستان دەكات، دڵنیایی بدەن كەھەڵبژاردنێكی ئازادو دادپەروەرو شەفاف و متمانەپێكراو بەڕێوەدەچێت، جەختیشكردەوە كە پێویستە ھەموو خەڵكی ھەرێمی كوردستان دەنگیان ھەبێت لە بڕیاردان لە سەر داھاتوویان.
یۆنامی: بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی 10ی حوزەیران گرنگە
یۆنامی پێیوایە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی 10ی حوزەیران لە ھەرێمی كوردستان زۆر گرنگەو داواش لەھەموو لایەنەكان دەكات لەبەرژەوەندی خەڵك كاربكەن.
هاوكات نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق یونامی داوا لە ھەموو لایەنەكان دەكات لە بەرژەوەندی خەڵك كاربكەن تاكو بەرەو چارەسەر ھەنگاوبنێن نەك بەرەو چەقبەستووییەكی دیكەی درێژخایەن، بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی 10ی حوزەیران لە ھەرێمی كوردستان زۆر گرنگە".
ڤێدانت پاتێل: پشتیوانی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دەكەین
هەر لەوبارەیەوە جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت: "ھەمیشە پشتیوانی لەئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئازادو شەفاف بە بەشداری سەرجەم لایەنەكان دەكەین".
ڤێدانت پاتێل جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ھەڵوێستی نەگۆڕمان ئەوەبووە كەھەمیشە پشتیوانی لەئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئازادو شەفاف بە بەشداری سەرجەم لایەنەكان بكەین".
ئەمریكا و بەریتانیا: هەڵبژاردن بۆ داهاتووی ناوچەكە گرنگە
هەردوو كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا و بەریتانیا لە هەولێر پشتیوانی لە وادەو ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەهەرێم دەكەن و رایدەگەیەنن: "هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ داهاتووی ناوچەكە گرنگە".
كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا و بەریتانیا لە هەولێر، لە دوو راگەیەندراوی جیاوازدا لەگەڵ ئەوەی تەئكیدیان لەپشتیوانی خۆیان بۆ وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كردەوەو رایانگەیاندووە: " هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان زۆر گرنگە بۆ دەربڕینی دەنگی خەڵكی هەرێمی كوردستانی عیراق و داهاتووی ناوچەكە".
ئەمەش لەكاتێكدایە، لەسەر ئاستی ناوخۆش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و شەش حزبی دیكەی كوردستانی پشتیوانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانن لەو وادەیەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دیاریكردووە.
رۆژی 3-3-2024، بۆ جاری چوارەم سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەرسومی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانی دەركردو بڕیاریدا كە رۆژی 10-6-2024 پڕۆسەكە بەڕێوەبچێت، ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر سێ جار وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاریكرابوو، بەڵام بە هۆكاری جیاجیا هەڵبژاردن ئەنجام نەدرا، لە ئێستاشدا لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان داوادەكەن هەڵبژاردنەكە لەكاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت و لەوە زیاتر دوانەخرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19