سەعدی پیرە: هیچ لیستێك بەمەترسی بۆسەر یەكێتی نازانین
کوردستان 05:28 PM - 2024-03-15سەعدی پیرە
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "یەكێتی لەكاتی دیاریكراودا لیستی كاندیدەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێشكەش بەكۆمسیۆن دەكات و هیچ لیستێك بەمەترسی بۆسەر یەكێتی نازانین و پێكهاتەكان لەناو لیستەكەی یەكێتیدا جێگەیان دەبێتەوە"، داواش دەكات هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دوور لەزمانی زبربێت.
كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بۆ بڕیاردان لەسەر دیاریكردنی كاندیدەكانی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی هات و سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ كە ساڵیادی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجەیە هاوخەمی كەسوكاری شەهیدەكانین و هیوای تەندروستییەكی باش بۆ بەركەوتووانی چەكی كیمیاوی دەخوازین، بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە و هاوكاریكردنی لەلایەن حكومەتی عیراق و هەرێم و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و كردنەوەی سەنتەرێكی تەندروستی بۆ توێژینەوە لە ئاو و خاك و بەروبومی كشتوكاڵی و تازەلەدایكبووانی پارێزگاكە گرنگە".
راشیگەیاند: "یەكێتی لەكاتی دیاریكراودا لیستی كاندیدەكانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێشكەش بەكۆمسیۆن دەكات و ناوی بەشێك لە كاندیدەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان یەكلایی كراونەتەوەو لە چەند رۆژی داهاتوودا ناوی تەواوی كاندیدەكان رادەگەیەنین".
بانگەشەی هەڵبژاردن دوور لەزمانی زبربێت
وتیشی: "داوا دەكەین هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دوور لەزمانی زبربێت، چونكە تائێستا زمانی زبر نەبووەتە هۆكاری سەركەوتنی هیچ لایەنێك، هاوكات هیچ لیستێك بە مەترسی بۆسەر یەكێتی نازانین".
وتەبێژی یەكێتی ئەوەشی راگەیاند: "بەشێكی كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی تایبەت بوو بە تاوتوێكردنی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن و یەكلایی كردنەوەی ناوی كاندیدانی یەكێتی، لەكۆبوونەوەی داهاتووی مەكتەبی سیاسیشدا ناوی سەرجەم كاندیدەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن دیاریی دەكرێن".
پیرە: توركمان و كریستیانەكان لەناو لیستەكەی یەكێتی جێگەیان دەبێتەوە
لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا سەبارەت بە پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك سەعدی ئەحمەد پیرە رایگەیاند: "لەدواین كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتیدا بڕیاردرا بەبەشداری پێكهاتەكان و لایەنەكانی دیكە ئیدارەو ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك پێكبهێندرێت، بۆ یەكلایی كردنەوەی پۆستی پارێزگای كەركوك پێویستمان بە دەنگی زیاترە و پارێزگارێكمان دەوێت نوێنەری سەرجەم لایەنەكان بێت، هاوكات توركمان و كریستیانەكان لە لیستەكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا جێگەیان دەبێتەوە".
هیچ لیستێك مەترسی بۆسەر یەكێتی نييە
راشیگەیاند: "هەر لیستێك لەچوارچێوەی یاسای هەڵبژاردندابێت بەمەترسی بۆسەر یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی نازانین، چونكە دۆخی ئێستای یەكێتی مەترسی لەسەر نییەو دوای پێنجەمین كۆنگرەش چەندین شاكاری ئەنجامداوە"، سەبارەت بە سەرپەرشتی لیستی یەكیتیش رایگەیاند: "سەرۆك بافڵ سەردان و سەرپەرشتی سەرجەم بازنەكانی هەڵبژاردن دەكات".
وتەبێژی یەكێتی وتیشی: "یەكێتی هێزێكی شۆڕشگێڕەو جەماوەرەكەی بڕبڕەی پشتێتی، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراقیشدا بەپیچەوانەی بۆچوونە ناڕاستەكان لە زۆربەی ناوچە جێناكۆكەكان و كەركوك كورسی باشی بەدەستهێنا".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19