نزیكەی 70 ملیار دینار بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دابین دەكرێت
کوردستان 10:17 AM - 2024-03-13لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
PUKMEDIA تێچووی
هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکاتەوە کە بڕیارە لە 10ی 6ی
ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بەڕێوەدەبرێت.
تێچووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نزیکەی 70 ملیار دینارە
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە 13-3-2024، بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "تێچووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عیراق
کە نزیکەی 70 ملیار دینارە و لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە بۆ بەڕێوەبردنی
پڕۆسەکە دابینکراوە و وەرگیراوە".
"پێشتر سەرۆکوەزیرانی عیراق، وەزارەتی دارایی حکومەتەکەی
راسپارد کە تێچووی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دابینبکات کە بڕیارە
10ی 6ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنیش تەواوی ئامادەکارییە لۆجیستی و داراییەکانی
کردووە"، جومانە غەلای وادەڵێت.
چوار بازنەی هەڵبژاردن 100 کورسی پەرلەمانی کوردستان دیاریدەکات
لەسەر سکاڵایەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دادگای
فیدراڵی عیراق بڕیاریدا کە سیستمی هەڵبژاردن لە یەک بازنەییەوە بکرێتە چواربازنەیی
و داوای پێداچوونەوەی بە کورسی کۆتاکان کرد، بەڵام دادگاکە هەر 11 کورسییەکەی
پەرلەمانی رەتکردەوە و ئەم هەڵبژاردنە بە چوار بازنە و 100 کورسی پەرلەمان
بەڕێوەدەچێت.
یەکێتی بۆ هەڵبژاردن ئامادەیە
رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "یەکێتی بۆ ئەم هەڵبژاردنە سەرجەم ئامادەکارییەکانی کردووە و بە لیستی سەربەخۆ لە هەر چوار بازنەکە بەشداری هەڵبژاردن دەکات و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرپەرشتی پڕۆسەی هەڵبژاردنی یەکێتی دەکات لە بازنەکان".
زیاتر لە 800 هەزار دەنگدەر بێبەش دەبن
بەپێی زانیارییەکانی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی
عیراق کە بۆ PUKMEDIA ی ئاشکراکردووە، تا کۆتا رۆژی تۆمارکردنی دەنگدەران بەگشتی ١٢٤ هەزار و
٦٦٧ دەنگدەر لەپرۆسەکەدا خۆیان تۆمارکردووە، لەو ژمارەیەش ٤٢ هەزار و ١٤ دەنگدەر
بۆ یەکەمجارە بەشداری هەڵبژاردن دەکەن کە موالیدیان ٢٠٠٦ـە، بەجۆرێک لەهەولێر ٦٢
هەزار و ٧٧٧ دەنگدەر و لەسلێمانی ٣٦ هەزار و ٩٢ دەنگدەر و لە دهۆکیش ٢٥ هەزار و
٧٩٨ دەنگدەر لەپرۆسەکەدا ناوی خۆیان لە تۆماری بایۆمەتری دەنگدان تۆمارکردووە.
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاماژەی
بەوەشکرد: "بەکۆی گشتی لە هەرێمی کوردستان ٣ ملیۆن و ٧٨٩ هەزار و ٣٦٠ دەنگدەر
هەن، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٢ ملیۆن ٩٠٠ هەزار دەنگدەر ناوی خۆیان لە تۆماری
بایۆمەتری تۆمارکردووە و ئامادەن بەشداری هەڵبژاردن بکەن".
"ئەو هاووڵاتیانەی
ناویان لەتۆماری دەنگدەراندا نەبیت مافی دەنگدانیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی
پەرلەمانی کوردستان نابێت، کە ژمارەیان زیاتر لە ٨٠٠ هەزار دەنگدەرە"، جومانە
غەلای وایوت.
43 ملیار دیناری پڕۆسەکە کۆمسیۆن دابینی دەکات
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا کە دوێنێ 12ی
3ی 2024 بەڕێوەچوو، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکان بەردەوامبێت لە خەرجکردنی بودجەی پڕۆسەی هەڵبژاردنی هەرێم، بە
پشتبەست بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 23722ی ساڵی 2023.
بەگوێرەی بەدواداچوونی PUKMEDIA لەو پارەیەی
کە بۆ هەڵبژاردن تەرخانکراوە، 43 ملیار و 769 ملیۆن و 149 هەزار دینار لەچوارچێوەی
بودجەی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دابیندەکرێت، هەروەها بڕی 25 ملیار و 460 ملیۆن 851 هەزار دینار
بەپێی ماددەی پێنجی یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2023 دابیندەکرێت، کە کۆی گشتی دەکاتە
69 ملیار و 230 ملیۆن دینار.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19