سەرۆككۆمار: روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەكان یەكڕیزی لایەنەكانی دەوێت
عیراق 06:29 PM - 2024-03-11پێشوازی سەرۆككۆمار لە سكرتێری كۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی عیراق
د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق پێشوازی لە رائد فەهمی سكرتێری كۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی عیراق كرد.
لەدیدارێكدا كە رۆژی 11-3-2024 لە كۆشكی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچوو، سەرۆككۆمار پیرۆزبایی لە سكرتێری كۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی عیراق كرد بەبۆنەی یادی 90 ساڵەی دامەزراندنی حزبەكەیان، هەروەها هیوای سەركەوتن و بەردەوامی لە خەبات بۆ سەركردە و جەماوەری حزبەكەش خواست.
سەرۆككۆمار جەختیكردەوە لە گرنگی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات و بەدیهێنانی دادپەروەریی كۆمەڵایەتی و چاودێریكردنی هەنگاوەكانی پەرەپێدان و چاكسازیی ئابوری و بەدیهێنانی خواستەكانی هاووڵاتیان.
سەرۆككۆمار ئاماژەی بەوەشكرد:" ئەم قۆناغە پێویستی بە یەكڕیزی زیاتری هەموو لایەنە سیاسییەكان هەیە بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەكان و بە ئەنجامگەیاندنی شایستە دەستوری و نیشتمانییەكان".
لە لای خۆیەوە رائد فەهمی جەختی لە بایەخی چەسپاندنی بنەما نەگۆڕە نیشتمانییەكان كردەوە بۆ بەردەوامبوون لە بونیادنان و پێشكەوتن، بەشێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هاووڵاتیان بكات. هەروەها پێویستی هاریكاری و هاوئاهەنگی و پێكەوەژیانی راستەقینەی لەنێوان رۆڵەكانی وڵاتدا دوپاتكردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19