بۆ یەكەمینجار كۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لەسلێمانی بەڕێوەچوو
کوردستان 04:48 PM - 2024-03-07كۆنفرانسی لوتكەی زانستی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە هەرێمی كوردستان/عیراق
بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی هەرێم، كۆنفرانسی لوتكەی زانستی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە هەرێمی كوردستان/عیراق، لە سلێمانی دەستیپێكردو زانستییانە لایەنەكانی ئەم بوارە مەترسیدارو كارەساتبارە خرانەڕوو، هاوكات وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند: "ماددەی هۆشبەر بابەتێكی هەستیارەو بەتەنها كاری لایەنی ئەمنی و دادگاو وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و تەندروستی نییە، بەڵكو كاری سەرجەم تاكەكانە و دەبێت هۆشیاربین".
ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ئامادەبوونی دكتۆر ساڵح مەهدی ئەلحەسناوی وەزیری تەندروستی عیراق و دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم و دكتۆر رەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی و كوێستان محەمەد وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەك بەرپرسی حكومی و مامۆستایانی زانكۆ، یەكەمین كۆنفرانسی لوتكەی زانستیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە هەرێمی كوردستان/عیراق دەستیپێكرد.
وەزیری تەندروستی: توشبووانی ماددەی هۆشبەر شیاندنەوەیان بۆ بكرێت
دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند: "دانانی ستراتیجییەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی كوردستان بنەمایەكی گرنگە كە لە بەشەكانی دادوەری، ئاسایش، چارەسەرو شیاندنەوە، هۆشیاركردنەوەو رۆشنبیركردنی هاووڵاتیان، مامەڵەكردنی نێودەوڵەتی پێكدێت، هاوكات لیژنەی باڵای وەزارەتی تەندروستی بۆ هۆشیاركردنەوە پێكهێندراوەو لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەكان دەستی بەكار كردووەو یەكێك لە راسپاردەكانی ئەنجامدانی كۆنفرانسی هۆشیاركردنەوەیە لە ماددەی هۆشبەرو كارتێكەرە ئەقڵییەكان".
وەزیری تەندروستی هەرێم راشیگەیاند: "ئێستا لەسەرجەم چاكسازییەكان خزمەتگوزاری تەندروستی و دەرونی پێشكەش بە نەخۆشان و توشبووانی ماددەی هۆشبەر دەكرێت، ئەمە جگە لەوەی لەگەڵ حكومەتی هەرێم پلانمان هەیە توشبووانی لەگەڵ تاوانبارو تۆمەتباران جیابكەینەوە، چونكە دەبێت توشبووان چارەسەرو شیاندنەوەیان بۆ بكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش 5 ملیار دینار بۆ هەریەك لە شارەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك تەرخانكراون تاوەكو سەنتەری شیاندنەوە لەو شارانە دروستبكرێن".
هەرێم و عیراق هەوڵەكانیان بۆ روبەڕوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر چڕدەكەنەوە
راشیگەیاند: "ماددەی هۆشبەر بابەتێكی هەستیارەو بەتەنها كاری لایەنی ئەمنی و دادگاو وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و تەندروستی نییە، بەڵكو كاری سەرجەم تاكەكانە و دەبێت هۆشیاربین و ببینە نموونەی روبەڕوبوونەوە، هاوكات لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی فیدراڵ هەوڵەكانمان بۆ روبەڕوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر لەسەر ئاستی عیراق و هەرێم چڕ دەكەینەوە".
پارێزگاری سلێمانی: بەگژ هەڕەشەكانی مادەی هۆشبەردا بچینەوە
هەر لە كۆنفرانسەكەدا د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی وتەیەكی پێشكەش كردو سوپاسی هەموو ئەو دامەزراوانەی پارێزگای سلێمانی كرد، كە بە هەماهەنگیی توانیویانە بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی هەرێم، كۆنفرانسی لوتكەی زانستی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەكان لە سلێمانی رێكبخەن و زانستییانە كار لەسەر ئەم بوارە مەترسیدارو كارەساتبارە بكەن.
پارێزگاری سلێمانی داواشیكرد: "بەگژ ئاڵنگاریی و هەڕەشە جدییەكانی مادەد هۆشبەرەكان و نەخوێندەواریی و بێكاریی و گەندەڵیی و خۆسەپێنی و توندڕەویی و تیرۆر و وێرانكاریی و بەهەدەردان و كۆچی ناچاریی و گۆڕانی ئاووهەواو بەبیابانبوون و گۆڕینی دیمۆگرافیدا بچنەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-19 -
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
کوردستان 09:45 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19