خانمی یەكەم: پشتیوانی كەسوكاری ئەنفالكراوان بەڵێنەو بەجێی دەگەیەنین
عیراق 01:35 PM - 2024-03-03شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عیراق رۆژی 2ی ئاداری 2024 لە سلێمانی، پێشوازیكرد لە تیمی نیشتمانیی تایبەتمەند بە كۆكردنەوەی زانیاری و نمونەی خوێن، كە پێكهاتون لەفەرمانگەی پزیشكی دادوەری لە وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگەی گۆڕەبەكۆمەڵەكان لەدامەزراوەی شەهیدان و لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ كاروباری بێسەروشوێنبووان ICMP و كەسوكاری ئەنفالكراوانی گەرمیان و چەمچەماڵ و هەڵەبجە.
لەدیدارەكەدا، خانمی یەكەم پێویستی یەكخستنی هەوڵەكان و هەماهەنگی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان و تیمی نیشتمانی تایبەتمەند بە كۆكردنەوەی زانیاری و نمونەی خوێن دوپاتكردەوە لەپێناو بەردەوامی هەوڵەكان بۆ گێڕانەوەی رووفاتی ئەو قوربانیانەی هێشتا لەگۆڕەبەكۆمەڵەكاندان، لەگەڵ ئەنجامدانی مەراسیمی پرسە و بەخاكسپاردن كە شایستەی پێگە بەرز و گەورەكەیان بێت لای عێراقییەكان.
هاوكات خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد گرنگی كۆكردنەوەی نمونەی خوێنی كەسوكاری قوربانیانی دوپاتكردەوە بەمەبەستی بەراوردكردنی لەگەڵ رووفاتەكان تا بناسرێنەوە و رادەستی كەسوكاریان بكرێنەوە لەدوای چەندین ساڵ لەچاوەڕوانی، وەك ئەو هەنگاوەی لە ماوەی رابردودا نرا.
خانمی یەكەم راشیگەیاند: "پشتیوانیی كەسوكاری قوربانیان تەنها ئەركێكی نیشتمانی نییە، بەڵكو بەڵێن و وەفادارییە لەگەردنماندا و دەبێت بەجێی بگەیەنین، ئەوان مەشخەڵی رۆشنكەرەوەی رێگای ئازادی و هیوای كوردستان بون بۆ رزگاربوون لە دیكتاتۆرییەتی بێزراو".
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاماژەی بەڕۆڵی دكتۆر ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و تیمی نیشتمانی كرد بۆ هەوڵدان و خۆڕاگریی بۆ گێڕانەوەی رووفاتەكان بۆ كەسوكار و ناوچەكانیان، هاوكات خانمی یەكەم خۆڕاگریی و بەرگەگرتنی كەسوكاریانی لەبەردەم توندوتیژی و دڕندەیی رژێمی پێشوودا بەرزنرخاند.
لای خۆیانەوە، كەسوكاری قوربانیانی ئەنفال سوپاسی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد-یان كرد بۆ پەرۆشیی لەبەدەنگەوەچوونی داواكارییەكانیان و هەوڵەكانی بۆ گێڕاندنەوەی رووفاتەكان و بەخاكسپاردنیان لەمەراسیمێكی شكۆداردا.
خانەوادەی قوربانیان دوپاتیانكردەوە، پشتیوانی تیمە نیشتمانییەكە دەكەن كە تایبەتمەندە بە گەڕان و هەڵدانەوەی گۆڕەكان و كۆكردنەوەی نمونەكانی خوێن بۆ ئاسانكاری كارەكانی، لەمبارەیەوە ئاماژەیان بەرۆڵی خانمی یەكەم كرد، كە ئومێدی زۆری بۆ گەڕاندونەتەوە لە دۆزینەوەی رووفاتی شەهیدان و گەڕاندنەوەیان بۆ زێدی خۆیان.
هەروەها داوای خێراتركردنی هەڵدانەوەی گۆڕەبەكۆمەڵەكانی دیكەشیان كرد لە تەل شێخییە و نوگرە سەلمان، لەمبارەیەوە نوێنەری رێكخراوی ICMP داوای بەدۆكیومێنتكردنی ئەو تاوانانەی كرد وەك تاوانی كۆمەڵكوژی و ئاشناكردنی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە رەهەندەكانی تاوانەكە و ئەو كاریگەرییە كۆمەڵایەتییە مەترسیدارەی جێیهێشتوە لەسەر كۆمەڵگە و خێزان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20 -
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19